دواین هەواڵ

ئایا ئێران دەبێتە زلهێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟

‌د. سارە كاكل

20/08/2021

گۆڕان کاریە یەک لەدوای یەکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرینگی شوێنی جوگرافی ئێران كە بە زنجیرەی گەیاندنی ڕۆژهەڵات بە ڕۆژئاوا دادەنیرێت،هەروەها ڕێڕەوی بازرگانی جیهانیە بۆیە پێی دەوترێت ”كلیلی ڕۆژهەڵات ”، لەلایەكی تریش بونی ئایدڵوجیایكی بەهێز لەسەر بنەمای ئایینی، وە بەهێزی هێزی سەربازی و چەكی سەربازی،

لە هەمووی گرینگتریش بوونی بۆشاییە لە هێزی هەرێمی لە ناوچاكدا، کە گشتیان یارمەتی دەری سەرەکی بونە بۆ بەهێزبوونی پێگەی ئێران لە ناوچەکە و قۆستنەوەی گۆڕانکاریەکان بۆ بەرژەوەندی خۆی ئەویش بەهەوڵدان بۆ بوون بەهێزی سەرەکی لە ناوچەکەو سەپاندنی هەژموونی خۆی لە پایتەختی سیاسی ووڵاتانی وەک (سوریا،عێڕاق،یەمەن،لوبنان)، هەروەها دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو ووڵاتانە بۆیە بەهێزبوونی پێگەی ئێران بەشێکە لەو ستراتیژیەتەی کە هەوڵی بەدیهاتنی دەدات.

لەلایەكی تریشەوە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ووڵاتانی ئەفریقا دوای ئاشكرا كردنی بەبونی یۆرانیوم لەم ناوچانە بوو بە یەکێکە لەو ئامانجانەی كە ئێران هەوڵی بۆ دەدات بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی، وە پاڵپشتنی كردنی گشت لایەنە شیعە مەزهەبەكان لەم ووڵاتانەی كەكەمینەن.

هەروەها کشانەوەی هێزی ئەمریکا له هەندێك لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وە سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی غیابی امنی و ئاسایش لەم ووڵاتانە رێگە خۆشكەربونە بۆ بەهێزكردنی پێگەی بوونی بە تاكە زلهێزی ناوچەكە.

وەك كشانەوەی هێزی ئەمریكی لە باکوری سوریا هەلێکی زێڕین بو بۆ ووڵاتیکی وەک و ئێران لەبەرئەوەی مەترسی لەسەر بەرژەوەندیەکانی ئێران نەما، بەهەمان شێوەش کشانەوەی هێزی ئەمریکی لە ئەفغانستان و گەڕانەوەی تاڵیبان بە هەمان ئایدۆلۆجیا تەنها بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران چونکە هەر پشێوی و ئاڵۆزی و ناسەقامگیریەک لەو ناوچانە لە سودی ئێران تەواو دەبێت ئەویش بەگۆڕینی هێزی هەرێمی.

بێگومان لە ئەگەری کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە خاکی عێڕاق لە بەرژەوەندی ئێران دەبێت بە پلەی یەکەم ئەویش بەبەکارهێنانی ئەو گروپ و میلیشیا شیعانەی لە ناو خاکی عێڕاقدا جێگیرن و لە ژێر فەرمان دەسەڵاتی ئێراندان هەروەها کۆنتڕۆڵ کردنی ئێران لە ڕووی سیاسی و ئابووری و سەربازی و پاڵپشتی کردنی هێزە شیعیەکان، بێگومان لە ئەگەری کشانەوەی هێزی ئەمریکا لە خاکی عێڕاق ترس و دودڵی لای خەڵکی عێڕاق دروست کردوە لەبەرئەوەی گۆڕانکاری گەورە لە هێزی هەرێمی ڕودەدات بە جۆرێک لەبەرژەوەندی ئێران کۆتایی دێت، هەروەها ئێران زیاتر باڵا دەست دەبێت و پێشڕەوی زیاتر دەکات لە دەست وەردان لە کاروباری عێڕاق، هەروەها ناوچە سوننەنشینەکانیش ناسەقامگیر دەبن وە بەرژەوەندیە ئیقلیمیەکان توشی پێکدادان دەبن ،

بۆیە تورکیاش بەهەمان شێوەی ئێران ئەویش دەیەوێت ئەو هەلە بقۆزێتەوەو دەستوەردان بکات لەبەرئەوەی هیچ ترس و ڕێگریەک نامێنێت بۆ سنور بەزاندنی خاکی عێڕاق، بۆیە ئەوەی ڕویدا لە ئەفغانستان دەبێ ووڵاتان پەندی لێوەربگرن بەجۆرێک تەنهاپشت بە هێزی بیانی نەبەسترێت بەڵکو هێزی ناوخۆ پەرەی پێبدرێت و تۆکمە بکرێت واتا هێزێکی نیشتیمانی ڕاهێنراو پێکبهێندرێت تاوەکو لە کاتی پێویست بەرگری بکات، هەروەها بەهێز كردنی خۆشەویستی بۆ خاك لە بڕی خۆشەویستی بۆ مەزهەب .

بێگومان پێویستە لە ئەگەری کشانەوەی هێزی ئەمریکی لە خاکی عێڕاق کورد بتوانێت باڵانس ڕابگرێت و نە ببێتە بەشێک لەو ململانێکان کە لە ناوچەکە سەرهەڵدەدەن.
بێگومان ئەگەر هاتوو هێزی سەربازی ئەمریكا پاشەكشە بكات لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست،

ئەوە ئەم ناچەیە دەبێت بە میدانی ململانێی نێوان ( ئێران ، توركیا، اسرئیل) بۆ بەهێزكردنی پێگەی هێزی خۆیان، لەبەرئەوەی هیچ لایانێك رازی نابێت بە بوونی تاكە هێزی هەرێمی و دژی بەرژەوەندیەكانیان بێت بە تایبەت ووڵاتێكی وەك ئیسرائیل.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP