دواین هەواڵ

مەترسی هەڵبژاردن لەسەر ناوچەجێ ناکۆکەکان

‌د. سارە كاكل

20/07/2021

هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێڕاق کە بڕیار وایە لە ۱۰ ی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ ئەنجام بدرێت ئەمەش دوابەدوای خۆپیشاندان و نارەزایی شەقام شكستی حوكمەتی ناوەند بڕیاری هەڵبژاردنی پێش وەختەی درا،

كە بوە جێگای بایەخ و گرینگێكی زۆر لەسەر ئاستی ناوخۆی ودەرەكیدا، بە ئومێدی ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بێت و دووربێت لە دەستوەردان و دەنگی ڕاستەقینەی گەلانی عێراق بێت، لەبەر ئەوەی هەمیشە لە هەڵبژاردنەکانی عێڕاق تحدیات (دژواری) زۆری ڕوبەڕوو دەبێتەوە وە دەستکاری کردنی دەنگ و خواستی هاوڵاتیان لە دیاری کردنی نوێنەرەکانیان لەمەشداسەرکەوتوو بوونە لە دەستکاری کردنی دەنگەکان وە گۆرینی دەرئەنجامی هەڵبژاردن.

بێ گومان ئەمەش مەترسی دروست دەکات لەسەر ناوچەجێ ناکۆکەکان و خواستی هاووڵاتیان و دەستکاری کردنی دەنگی دانیشتوانی ئەو ناوچانە، ئەمەش ئەگەرێکی گەورەیە بەتایبەت لەم كاتە هەستیارەدا دوای دەست بەسەرداگرتنی میلیشیاکانی سەر بەحشدی شعبی لە ناوچەکە وە دەرچوونی هێزی پێشمەرگە و نەبوونی ئێدارەی هاوبەش کەلە دەستوری عێڕاق ئاماژەی پێکراوە ناوچە جێ ناکۆك لەسەرەكان دەبێت بە ئیدارەی هاوبەش بەڕێوەببرێن،

هەروەها ڕێگانەدان بەکردنەوەی بارەگای حیزبە کوردستانیەکان لەو ناوچانەدا وادەکات حیزبە کوردستانیەکان نەتوانن هەڵمەتی هەڵبژاردن لەو ناوچانە دەستپێبکەن هەروەها نەبوونی چاودێری لایەنە کوردیەکان لەکاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن، هۆکارێکی دیکە بۆ ئەوەی بەئاسانی بتواندرێت دەستکاری دەنگەکان بکرێت و خروقات ئەنجام بدرێت ئەمەش ڕێگایەکی ترە بۆ تەعریب کردنی ئەو ناوچە کوردیانەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کە ئەمەش پێچەوانەی دەستووری عێڕاقە و پێشێلی مافی کوردستانیانی ئەو ناوچانەیە هەروەک لە ڕابردوودا چەندین جار ڕوویداوە.

ئەگەر هاتوو بەم شێوەیەی ئێستا بارودۆخەکە بەردەوام بوو ئەوا هەڵبژاردن هیچ شەرعیەتێکی نابێت چونکە یەکێک لە مەرجە سەرەکیەکانی هەڵبژاردن بەدیهێنانی دادپەروەریە لە نێوان دەنگدەران و پاڵێوراوان بەشێوەیەکی دروست و دوور لەدەستوەردان.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP