دواین هەواڵ

ئەمریكا و بارزانی كوڕ

‌كوردستان ئەحمەد

15/11/2021

ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەی وەك سەرۆكی حكومەت دەستبەكاربوو بەدیدگایەكی نوێوە ڕووی لە سێكتەرە گرنگەكان كرد، بۆ ئەوەی چارەسەری ڕیشەی بۆ گرفتەگەورەكان بدۆزێتەوە و چاكیان بكات، ئەمەش دیدگای ئەمریكای لەسەر پرسەكان هەم گۆڕیوە هەمیش نوێكردوەتەوە.

هەر لە سەرەتاوە كابینەی نۆیەم پڕۆژەی بونیادنراو ستراتیژی داڕشت بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بەرەو ژێرخانی بەهێزی ڕێچكە بگرێت و ببێتە خاوەنی ستراتیژی ئاڕاستەكراوی بونیادنراو.

نە ڕێزدار مەسرور بارزانی و نە حكومەت و نە ڕۆشنبیران و پەڕلەمانتارانیش نەیانشاردوەتەوە كە لە هەرێمی كوردستان (قەیران، گەندەڵی، ناڕێكوپێكی و هتد هەیە) بەڵكو وەك سەرەتایەكی باش داننراوە بەو پرسانەدا و ئێستاش  چەندین نەخشە ڕێگا بۆ چارەسەركردنیان خراونەتە ڕوو.

دیدگایی نیشتیمای و ڕۆحیەتی پاك و كەسایەتی بەهێزی ڕێزدار مەسرور بارزانی هۆكاری سەرەكییە بۆ ڕیشەكێشكردنی نادادی و بەدوای هەموو ڕێگە چارەكانیشدا دەگەڕێت.

هێندە من ئاگاداربم كاریزما ئاسا بەدوای چارەسەری كێشەكاندایە و بەوردی دەیبینم كە بۆ هەموو سێكتەرەكان بەوردی كاری گرنگ و باش ئەنجام دەدات و لە دەساڵی ئایندەشدا بەرهەمەكەی دەبینین.

لەگەڵ ئەوەی دیدگایەكی نیشتیمانی هەیە بۆ چارەسەركردنی پرسەكان، بیری ناسیۆناڵیزمی مەرجعی باڵا سەرۆك بارزانیش لە پشت پەروەردە و فێركردنی جەنابی سەرۆك وەزیراندایە.

ئێستا پڕۆژە بۆ ڕێكخستنەوەی ڕێگاوبان، ئابووری ، پەروەردە، ، خوێندنی باڵا، نەوت، ئاو، كۆمەڵگەی مەدەنی، سوپا، ڕێكخستنی شارەكان، لە بەردەم كابینەی نۆیەمدایە و بەپێی دەرخستەی ڕێكخراوەی ئابوورییانە چارەسەریان بۆ دەكرێت.

لە ڕاستیدا گرەنتی سەد لەسەد بۆ چارەسەری هیچ پرسێك لە هیچ شوێنێكی دونیادانییە، بەڵام هەوڵی تەواوەتی بۆ بونیادنانی سەرجەم سێكتەدەكان لەبەردەم كابینەی نۆیەمدا دایە.

سوپای پێشمەرگە وەك سومبولی پیرۆزی بۆ گەلی كورد و نەفرەت بۆ دوژمن و تیرۆر، لە درێژەی ستراتیژیترین پلانی درێژخایەندا بەهەماهەنگی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و شانشینی یەكگرتووی بەڕیتانیا و وڵاتانی دیكە ئامادەسازی تەواوەتی بۆ ڕێكخستنەوەیان دەكرێت.

سێكتەری پەروەردە لەژێر گەورەترین هەژموونی ئەخلاقیانە و كوردانە بە موتوربەكردنی ئەدەبیاتی پەروەردەی جیهانی بونیاد دەنرێتەوە و بۆ هەموو سێكتەرە گرنگەكانی دیكەش هەمان ستڕاتیژ لەژێر ئەزمونكردنو كاركردندایە.

لە دیدی كابینەی نۆیەمدا گەنج و ژن پێگەی بەهێزی كۆمەڵایەتی و سیاسی هەیە وكاری جەوهەری جدی دەكات، ئەمە بناغەدانانە بۆ بەهێزكردنی ئایندەیەكی ڕۆشنتر بۆ كوردستان.

ئەمریكیەكان لە نزیكەوە چاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، لەنزیكەوە ئاگاداری هەوڵی جدی كابینەی نۆیەمن بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی نادادی برسیەتی، پێكەوەژیان، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، زۆر شتی دیكەی تریش.

لە ڕاستیدا جیهان چاوی لە هەرێمی كوردستانە وەك نمایندەی دەوڵەتێكی مۆدێرن و حكومەتێكی بەهێز و وڵاتێكی دیموكراستی و پێكەوەژیان، نمایشی توانای خۆی بكات، بۆیە ڕێزدار مەسرور بارزانی ئەم ڕاستیانەی لەبەرچاو گرتووە، بۆ بونیادنانەوەی هەرێمی كوردستان بە باشترین شێواز و نوێترین شێواز.

ئەمریكا پەیامی هەبووە، كە پشتیوانی و هەماهەنگی و هاریكاری و پێكەوە كاركردنە، بە ڕێزگرتن لە هەموو ئەو سەروەریانەی كە حكومەت خۆی دەیەوێت، ئەم بونیاد نانەوەش بێگومان هاریكاری ئەمریكا و جیهانی دەوێت، وە لە ڕاستیشدا چاك دەزانن كە ئەو كارانەش  بە ئاسانی ئەنجام نادرێن.

ڕووبەڕووبوونەوەی نادادی لە كوردستاندا لە هەموو جۆرەكانیەوە تەنها ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكو ئەركی تاك بەتاك و كۆمپانیا و حزب و ڕێكخراوە و میدیاكانیشە كە چارەسەر بۆ گرفتەكان بدۆزنەوە و ئەنجامیشی بدەن و ڕێكیشی بخەنەوە.

ڕێزدار مەسرور بارزانی وەك داینامۆی داهێنانی بیری چاكسازی و عەدالەت، بە پشتیوانی سەرۆك بارزانی وەك ڕۆحیانەتی شۆڕشی ناسیۆنالیزمی كوردی، كۆمەڵگەش وەك بەشێكی گەورە لە مانەوە و بویادنان و سەرچاوەی شۆڕش پێكەوە مەملەكەتێكی نوێ لە چوار چێوەی عەدالەت و دادپەروەری كۆمەڵایەتیدا بۆ هەمووان دەڕەخسێنن و كاری لە پێشینەی هەمووانە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP