دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

پێشەوا هەورامانی: بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر چوار کارمەندی یەمەنی شەهیدبوون

هەرێم نیوز

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر پەیامێکی بڵاوکردەوە رایدەگەیەنێت: ئەم هێرشە دوبارانە پێویستە ڕابگیرێن و داوای هەماهەنگی و هاوکاری بەپەلە دەکەین لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدۆزرێنەوەو ڕادەستی یاسا بکرێن و ڕێگری یەکجاری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارانە.

ئەمڕۆ هەینی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەماوەی ڕابردوو هەوڵی باش دراوە بۆ باشتر کردنی کەرتی وزە و ژێرخانی ئابووری لە عێراق و بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان، و لە کاتێکدا کە هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خێرا دەکرێن، دەستی خراپەکاری و تێکدەرانە جارێکی دیکە لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کێڵگەی غازی کۆرمۆرییان کردە ئامانج کە بەداخەوە تا ئێستا چوار کارمەندی یەمەنی شەهیدبوون، جگە لەوەش زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووەو کە ئەم زیانەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی کارەبا بە شێوەیەکی بەرچاو.

ئاماژەی بەوەشکردەوە، ئەم هێرشە دوبارانە پێویستە ڕابگیرێن و داوای هەماهەنگی و هاوکاری بەپەلە دەکەین لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی
حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدۆزرێنەوەو ڕادەستی یاسا بکرێن و ڕێگری یەکجاری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارانە.

پێشەوا هەورامانی دەشڵێت: داواکارین لە خودای گەورە کە جێگای شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش شیفایان بۆ بێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەهۆیەوە بێجگە لە زیانی ماددی چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP