دواین هەواڵ

بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئێران نادەن؟

‌كوردستان ئەحمەد

30/01/2023

ئێوارەی رۆژی یەك شەممە،٢٨ی كانونی یەكەمی 2023 وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، دوو ناوەندی چەك و تەقەمەنی و بەرهەمهێنانی چەك و درۆنی ئێرانیمان لە تاران و ئەسفەكان كاتژمێر 12ی شەو بە سێ درۆن بۆردومانكرد، شەوی دوو شەمەش واتە 24 كاتژمێر دوای بۆردومانەكە وەزارەتی بەرگری رایگەیاند:” چەند ناوچەیەكی دیكەیان لە ئەسفەهان بۆردومانكردووە.

ئەو بۆردومانانە لەكاتێكدابوون كە رۆژی یەك شەممە كاتژمێر ٩ی شەو لە ئۆرشەلیم و لە شوێنێكی نزیك لە شوێنی لەدایك بوونی پێخەمبەر ئیسحاق، چەكدارێكی حەماس و نزیك لە ئێران لە 7 ئیسرائیلی كوشت، ئەوەش بەتەواوەتی ئیسرائیلی  تورەكرد.

چەند ناوەندێكی نزیك لە ئێرانی لە بارەی هێرشەكەی ئۆرشەلیمەوە نوسیویانە، چالاكیەكە سەركەوتووبو.

ئێوارەی رۆژی دوو شەممە،30ی كانونی دووەمی 2023 ئەنتۆنی بلنكن ، وەزیری بەرگری ئەمریكا سەردانی ئیسرائیلی كرد و لە فرۆكەخانەی ئۆرشەلیمی پایتەخت لەلایەن، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلەوە پێشوازی گەرمی لێكرا

پاش پێنج كاتژمێر لە كۆبوونەوەی وەزیری بەرگری ئەمریكا وسەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، ئەنتۆنی بلنكن وتی”: لە راستیدا هەموو هەولێك و كارێك دەكەین بۆ ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و هەروەها بە توندی رووبەرووی هێرشەكانی ئێران و سوپای ئێران دەبینەوە.

ناتانیاهۆ لەهەمان كۆنفرانس وتی:” لە ناوخۆی ئێران و لە وڵاتانی دراوسێو لە هەموو شوێنێك رووبەڕووی ئێران دەبینەوە و لەهەر شوێنێك زەرور بێت رووبەرووی ئەو هێزە دەبینەوە كە دوژمنێكی گەورەیە بۆ ناوچەكە.

لە 24كاتژمێری رابردوودا لە سوریا و عێراق. ئای دی ئێف، 11ئەندامی میلیشیاكانی ئێرانی كردە ئامانج و سەركردەیەكی گەورەی ئەو میلیشیانەشی كوشت، ئەوە وەك وەترسیەكی گەورە لەسەر ئێران دروست دەردەكەوێت.

لە كۆ تا هەفتەی مانگی كانونی یەكەمی 2023 بەهۆی ئسلوبە ناشرینەكانی سوپای پاسداران وبەلۆبی ئیپاك سوپا خرایە لیستی تیرۆرەوە، ئەوە مانای ئەوەیە ئیدی ئێف35ەكانی ئیسرائیل گڵۆپی سەوزیان بۆهەڵكراوە بۆ ئەوەی لە ناوخۆی وڵات و لە دەروەی وڵاتیش هەر هێزێك نزیك بێت لە ئێران بۆردومان بكرێت.

هێرشەكانی ئیسرائیل لەنێو ئێران هاودەنگی جیهانی بەتایبەتی ئەوروپای بەدەست هێناوە و چاینەش هیچ قسەیەكی لەسەر هێرشەكان نەبووە، بەشێك لە هەرشەكانیش بە هاوكاری سوپای ئاسمانی سعودیەی عەرەبی ئەنجامدراون.

ئێستا ئێران لە نێو خۆ لە رووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و هاودەنگی خەڵكەوە زۆر لاواز بووە، تەنانەت لە قوم و تاران و ناو بنەماڵەی شەهیدان و بازنەكانی خوار ئایەتوڵاكانیش هیچ پشتیوانیەكی نەماوە، لەرووی نێودەوڵەتیەوە بەتەواوەتی كۆنترۆڵكراوە، لەرووی سەربازیشەوە ئیسرائیل و ئەمریكا سوپایان تەكاند.

ئێستا داراییەكەی زۆر زۆر خراپە، مۆسادەڵێت:” تا شەش مانگی دیكە یەك سەد دۆلاری نرخەكەی دەگاتە 6میلیۆن تمەنی ئێرانی،ئەوەش مەترسی گەورە لەسەر ئابووری و ناوخۆی ئێران دروستدەكات، ئەو وڵاتە پەنای بردوەتە بەر دۆلارەكانی عێراق و لەماوەی مانگی رابردوودا رۆژانە 20 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی كە موڵكی عێراقە گەیشتوەتە ئێران.

ئەمریكا و ئیسرائیل بەتەواوی یەك دەنگ و هاودەنگن لە ئایندەیەكی نزیكی چەند رۆژ و چەند كاتژمێری دیكەدا ئیسرائیل هێرشیدیكە بكاتە سەر چەند بنكەیەكی دیكەی وەك چەك و خۆراك و هەواڵگری ئێرانی بۆ ئەوەی سوپا بەتەواوەتی تووشی دارووخانی  گەورە ببێت.

 ئێستا كاتی وەڵامە گرنگەكەیە، ئایا بۆچی ئێسرائیل و ئێران هێرش ناكەنە سەر ئێران؟

ئەمریكا لە رووی ناوخۆەوە دۆخێكی زۆر باشی نییە، لەرووی نێودەوڵەتیشەوە بەهەمان شێوە، ئێستا شەڕی ئۆكرانیا كە شەڕێكی زۆر گرنگ و گەورەیە و هەروەها شەڕی ئەوروپا و روسیایە و ئەمریكاش پشتیوانی ئەوروپایە، لەلایەكی دیكە هێشتا شەڕی داعش شەڕێكی گەورەیە لەبەردەم ئەمریكا، مەترسییان لەسەر ئەوە دروستكردووە كە ئێران لە ناوچەكەدا ببێتە بەشێك لەشەڕە گەورەكە.

لە راستیدا دۆخی عێراق و سوریا و لوبنان و چەند ناوچەیەكی دیكەی بچووك هێشتا لەشەڕدایەو لە هەر حاڵەتێكدا ئەگەری ئەوە هەیە ئەو وڵاتانە بڕوخێن، لەلایەكی دیكەش توركیا سەرقاڵی هێرشە لەسەر رۆژئاوای كوردستان و سوریا.

دۆخۆی ناوخۆی ئەمریكاش بەهۆی ئاڵۆزیەكانی سیاسەت ولاوازیەكانی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاوە وایكردووە بژاردەی هێرشی راستەوخۆ لە ئێران لەلایەن ئەمریكاوە نەخرێتە بەرگفتوگۆ.

ئەمریكا نایەوێت ئێران وەك سوریا و عێراق و لوبنانی لێبێت، دەیەوێت وەك میسری لێبێت لە یەك كاتی كەمدا سوپای ئێران و رژێمەكە هەر لەناوخۆدا بگۆڕدرێت،چونكە ئەمە باشترینە و دۆخی شەڕ كەمتر دەكات و هەروەها دۆخی  مرۆیش خراتر نابێت ئەگەر بەم شێوەیەبێت.

ئەم بژاردەیەی كە ئەمریكا دەیەوێت، لەراستیدا كەس نایەوێت، نە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی نە دەوڵەتانی دراوسێ و نەدۆخەكەش ئەوە قبوڵدەكات و نەویلایەتی فەقێش دەتوانێت قبوڵی ئەوە بكات، چونكەگەلانی ئێران چاوەڕوانی گۆرانكاریی ریشەین، بۆ ئەویە لەچكەكە فڕبەن و بە بیرەوە لە تاران تا دیواندەرە بسوڕێنەوە.

بژاردەی لێدانی راستەوخۆش لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ ئێران بژاردەیەكی زۆر باش نییە، چونكە هێرشەكەی رۆژی یەك شەممە بەهەماونی وت كە هێشتا ئێران و مورتەزەقە و هاوئاوردە و لایەنگرانی دەتوانن بگەنە زۆر شوێنی گرنگ لە ئیسرائیل و لەگەڵ ئەوەش موشەكەكانی ئێران دەكرێت بگاتە ناو جەرگەی تێلئەڤیڤ.

ئێستا مۆساد و سی ئای ئەی لەسەر ئەوە كۆكن دۆسیەی هەواڵگری لەناوخۆی ئێراندا بچێتە ئاستی پڵەسەوە،بۆئەوەی بەتەواوەتی هەم سوپا هەمیش سیاسیەكانی ئێران لە پەلوپۆ بكەون، هەر لەبەر ئەوە چاوەڕێی تەواوەتی ئەوەبن  كەچەندین كەسی دیكە لە بەرپرسانی ئێران و سوپاش ببنە قوربانی.

دەر ئەنجامی ئەم هێرشانەش هەم جیهان و هەمیش ئیسرائیل وهەمیش ئۆكرانیا بە جارێك دەكەوێتەبەر پشویەكی تارادەیەك ئارامترەوە.

ئیسرائیل ناتوانێت لە ئێران بدات راستەوخۆ لەبەر ئەوەی ئێستا مەترسیەكە مورتەزەقەكانە كە مەرتسی دروستدەكەن، ئەگەر نا زانیاری دروست هەیە كە سوپا لە ناوخۆی ئێرانیش توانای كۆنترۆڵی هیچی نەماوە، یانی ئەگەر جارێكی دیكە جامە شەرابەكە نەنۆشن ئێرانیەكان ناتوانن بەرگەی چوار خولەكی شەڕێكی گەورەبگرن.

سوپا پارەی پێنەماوە، چەكەكانیان خراپن، راهێنان و كۆبونەوە و سناپەر و فیداییان نەماوە، تەنانەت چەندین فەیلەق لە سوپاش توانای نییە هیچ بكات،هەروەها ئەو موحیبەتەی كە بۆ رابەریان هەبوو نەماوە.

بە پوختی

ئەمریكا لەبەر ئەوەی شەری ئۆكرانیان و داعش وهەڵبژاردنی ناوخۆی هەیە ناتوانێ لە ئێران بدات،ئیسرائیلیش لەبەر هێرشە كتوپڕەكانی مورتەزەقەكان ناتوانێت دەستببات بژادەی لێدانی وەك جەنگ.

گەلانی ناوخۆی ئێرانیش هیچ ئامادەنین بۆ ئەوەی بەتەواوەتی هێزێكی نوێو تۆكمە بۆ ناو ئێران دروستبكەن، پێدەچێت ئاڵۆزیەكان تا دوو ساڵی دیكە بخایەنێت و بەڵام ئەگەری زۆر هەیە لە 2025دا ئێران گورزی زۆر بخوات و سەرباز داەبزێتە ناو ئێرانەوە.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP