من له وتاری پێشودا،
باسم له‌وه كرد سه‌عید، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌و مه‌ترسییه كرد كه فێنده‌مێنیتاڵیسته‌كان،
تێزه‌كانی كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌ویان قۆستووه‌ته‌ووه، به شێوه‌یه‌ك ڕاڤه‌یان
بۆ كتێبه‌كه كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌عید نه‌ك ته‌نها دژایه‌تی خۆرهه‌ڵاناسی ده‌كات،
به‌ڵكو دژایه‌تی كۆی شارستانییه‌تی خۆرئاواش ده‌كات. سه‌عید بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه
بڕه‌وێنێته‌وه و خۆی لێ بێبه‌ری بكات، دوای 15 ساڵ له ده‌رچوونی كتێبه‌كه‌ی، له
چاپی دووه‌میدا (پاشكۆیه‌كی/ مؤخرة) بۆ چاپه تازه‌كه زیاد كرد. ده‌ڵێم پاشكۆیه‌ك،
چونكه له كۆتایی چاپه تازه‌كه‌یدا داینا. له‌وێدا ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌ڵێت:
“سه‌ره‌تا ڕێگه‌مبده‌ن، گه‌وره‌ترین ئه‌سه‌ف و پێناخۆشبوونی خۆم ده‌ربڕم، ده‌رباره‌ی
ئه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌م، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه لێی تێگه‌شتوون گوایه دژایه‌تی كۆی
خۆرئاوا ده‌كات. من هیچ مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بووه. ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م ڕاڤه‌كردنه
هه‌ڵه‌یه‌ن، له‌و بڕوایه‌دان من پێموایه خۆرهه‌ڵاتناسی، وێنه‌یه‌كی بچوككراوه‌ی
ته‌واوی خۆرئاوایه. ئا له‌وێوه، ئه‌وان ده‌رئه‌نجامێكیان به‌ده‌ستهێناوه، گوایه
من پێموایه سه‌رتاپای خۆرئاوا، دوژمنی عه‌ره‌ب و موسڵمانه‌كانه… هتد. دواجار ئه‌وانه
گه‌یشتوون به‌م ده‌رئه‌نجامه: ڕه‌خنه‌ی من بۆ خۆرهه‌ڵاتناسی، واته پاڵپشتیكردنه
له ئیسلامگه‌رایی یان فێنده‌مێنیتاڵیزمی ئیسلامی”.
ئه‌و ددانپیانانه
ڕوون و ڕاشكاوانه‌یه مانای چییه؟ ئایا مانای ئه‌وه نییه سه‌عید، په‌شیمانه له‌وه‌ی
كتێبه‌كه‌ی به‌م جۆره كه‌وتووه‌ته‌وه و لێی تێگه‌شتوون؟ ئایا مانای ئه‌وه نییه،
ئه‌و خۆی له‌م ڕاڤه‌كردنه هه‌ڵه‌یه بێبه‌ری ده‌كات، كه ئه‌وی كردووه به هاوڕێی
فێنده‌مێنیتاڵیزمی تاریكبین و دوژمنی شارستانییه‌تی رۆشنگه‌ریی؟ لێره‌وه نابێت شتێك
بڵێین كه ئه‌و نه‌یوتووه و وێنه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی له‌باره‌وه بخه‌ینه‌ڕوو. بگره
سه‌عید له پێداچوونه‌وه و ڕاستكردنهوهكانی بۆ كتێبه‌كه‌ی، ته‌نها به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا،
به‌ڵكو ڕه‌خنه‌ی له فێنده‌مێنیتاڵیزم گرت كه خۆیان له پشت سه‌عیده‌وه شاردبوه‌وه
و كتێبه به ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌ویان وه‌ك چه‌كێكی كاریگه‌ر، دژ به خۆرئاوا به‌رزكردبوه‌وه.
سه‌عیدی شتێكی ئاوا ده‌ڵێت: هه‌ڵه ئهبستمۆلۆژییهكه، واته هه‌ڵه مه‌عریفییه
قووڵه‌كه، كه فێنده‌مێنیتاڵیزم ئه‌نجامیداوه، ئه‌وه‌یه، ئه‌وان پێیانوایه ڕیشه/
اڵاصول، بریتییه له كۆمه‌ڵێ وته‌ی/ مقولات نا مێژویی یاخود بان مێژویی و له‌سه‌رو
هه‌مو پشكنینێكی ڕهخنهییهوهیه.
ئێمه لای خۆمانه‌وه
ئه‌مه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین: ئه‌وه كێ بوو ئه‌م پشكنینه ڕه‌خنه‌ییه‌ی بۆ
ڕیشه‌ی كلتوریی ئه‌نجامدا، ئه‌گه‌ر خۆرهه‌ڵاتناسی ئه‌كادیمی باڵا نه‌بێت؟ كێ كلتوری
له‌و وێنه كۆنه غه‌یبییه ڕزگار كرد كه ژه‌نگی هه‌ڵهێنابوو و ته‌پوتۆزی له‌سه‌ر
نیشتبوو؟ كێ وێنه مێژووییه‌كه‌ی- واته ڕاسته‌قینه‌كه‌ی- بۆ كلتور ئاشكرا كرد؟
پاشان ئێدوارد سه‌عید له‌و پاشكۆیه‌ی بۆ چاپی تازه‌ی كتێبه‌كه‌ی نووسی، به قووڵی ڕه‌خنه
له فێنده‌مێنیتاڵیزم ده‌گرێت، ئێدوارد سه‌عید ئه‌و پاشكۆیه ساڵی 2003 بۆ كتێبه‌كه‌ی
زیاد كرد، واته پێش مردنی، ئه‌مه مانای وایه له دواهه‌مین وه‌سیه‌تنامه‌ی ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و پااشكۆیهی له گۆڤاری “لۆمۆند دیبلۆماتیك” به‌م ناونیشانه بڵاوكرده‌وه:
“مه‌یلی هیومانستی دواهه‌مین سه‌نگه‌ری ئێمه‌یه دژ به به‌ربه‌ریه‌ت”، له‌وێدا شتێكی
ئاو ده‌ڵێت: “نه‌مانی ورده ورده‌ی ئیجتیهاد، له گۆڕه‌پانی كلتوری ئیسلامی، یه‌كێك
بوو له كاره‌ساته گه‌وره‌كانی ڕۆشنبیریی سهردهمهكهمان. بۆچی؟ چونكه ئه‌وه
بووه هۆی دیارنه‌مانی هه‌مو فیكرێكی ڕه‌خنه‌یی، له گۆڕه‌پانی فیكری عه‌ره‌بی ئیسلامی”.
ئا ئه‌مه‌یه قسه‌كانی ئێدوارد سه‌عید. ئا ئه‌مه‌یه ناوه‌رۆكی فیكره قووڵه‌كه‌ی.
لێره‌وه با چیتر
وازبێنین له‌وه‌ی فیكری سه‌عید، وه‌ك چه‌كێكی كوشنده، دژ به شارستانییه‌ت و ڕۆشنگه‌ریی
و مه‌یلی هیومانستی به‌كاربێنین. فیكری سه‌عید به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه
بوو. بگره پێیوابوو دوژمنایه‌تی نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا، شتێكی هه‌ڵه‌یه و هه‌رگیز
حه‌ز پێكرو نییه. ئه‌و له‌گه‌ڵ مه‌یلی هیومانستی گه‌ردوونی بوو كه هه‌موان له‌خۆده‌گرێت.
سه‌عید دژ به تیۆره هه‌ڵه‌كه‌ی پێكدادانی شارستانییه‌ته‌كان بوو، چه‌ندینجار ئه‌وه‌ی
دووباره و سێباره ڕاگه‌یاندووه. خه‌ڵكانی خراپ و شه‌ڕانگیز له هه‌ردوو به‌ره‌كه‌دا
هه‌یه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكانی باش و مرۆڤدۆست له هه‌ردوو به‌ره‌كه‌دا هه‌یه. ده‌كرێت
ئێمه ئه‌مه‌شی سهرباربخهین: پێكدادان له نێوخۆی یه‌ك شارستانییه‌تدا له‌ئارادایه،
پێش ئه‌وه‌ی له نێوان دوو شارستانییه‌تی جیاوازدا هه‌بێت. سه‌یری ململانێكانی نێو
جیهانی ئیسلامی بكه‌ن، كه له نێوان پێشكه‌وتووخوازان و كۆنه‌په‌رستان، یان له نێوان
رۆشنگه‌ران و تاریكبینان دا هه‌یه. ململانێ له‌گه‌ڵ داعش، زۆر مه‌ترسیدارتره له
هه‌ر ململانێیه‌كی دیكه. ئه‌وه ململانێی شارستانییه‌ته له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ریه‌ت.
هه‌روه‌ها سه‌یری ئه‌و ململانێیه بكه‌ن له نێوخۆی شارستانییه‌تی خۆرئاوا له‌ئارادایه،
له نێوان ڕاستڕه‌وه‌كان و چهپڕوهكان، یان له نێوان ڕه‌وته ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان
و ڕه‌وته رۆشنگه‌ره هیومانستییهكان دا هه‌یه.
بگره مه‌سه‌له‌كه
گه‌شته ئه‌و ئاسته‌ی سه‌عید بڵێت: “به دریژایی سی و پێنج ساڵی كۆتایی ته‌مه‌نم،
به‌شێكی زۆری ژیانم، بۆ به‌رگریكردن له مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین
ته‌رخانكرد. به‌ڵام هه‌میشه هه‌وڵمداوه ئه‌وه بكه‌م و له‌گه‌ڵیدا، به ته‌واوه‌تی
ئێش و ئازار و نه‌هامه‌تی جووله‌كه‌كان، به دریژایی مێژوو له‌به‌رچاو بگرم و نادیده‌ی
نه‌كه‌م، هه‌ر له چه‌وساندنه‌وه‌كانی پێشتره‌وه تا ده‌گاته سه‌ر جینۆسایده گه‌وره‌كه‌یان
له‌سه‌ر ده‌ستی نازییه‌كان. گرنگترین شت له دید و تێڕوانینی مندا، بریتییه له‌وه‌ی
یه‌كسانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، پێویسته ته‌نها یه‌ك ئامانجی هه‌بێت كه
بریتییه له ئامانجێكی مرۆیی: واته پێكه‌وه ژیانێكی ئاشتیانه، نه‌ك به‌رده‌وامبوون
له‌سه‌ر ڕیشه‌كێشكردنی یه‌كتر و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ردوولا بۆ یه‌كتر”.
ئه‌مه بوو ئێدوارد
سه‌عید به پیتی درشت وتی. ته‌حه‌دای یه‌ك رۆشنبیری عه‌ره‌ب ده‌كه‌م، بوێری ئه‌وه‌ی
هه‌بێت ئه‌م جۆره قسانه بكات، چونكه یه‌كسه‌ر به ناپاكی گه‌وره تۆمه‌تبار ده‌كرێت!
من تێناگه‌م بۆچی قسه به ئیمارات و به‌حرێن ده‌ڵێن، به‌ڵام ته‌نها وشه‌یه‌كیش به‌م
لێدوانه‌ی ئێدوارد سه‌عید ناڵێن كه زۆر زیاتره له مه‌سه‌له‌ی ئاسایكردنه‌وه/
تطبیعی؟ ئه‌مه ته‌نها پرسیاره و هیچ دی نییه.
دواتر سه‌عید به
دوور و درێژی، له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی له جیهانی عه‌ره‌بیدا ڕاده‌وه‌ستێت،
چونكه سه‌عید له‌م بابه‌ته‌دا به په‌له‌ی یه‌كه‌م مه‌به‌ستی جیهانی عه‌ره‌بییه
و ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌ڵێت: “لای ئه‌وان كتێبه‌كه وا كه‌وته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جدیی بێت بۆ خۆرئاوا. خۆرئاوایه‌ك هه‌رگیز گوێی له ده‌نگی مرۆڤی
خۆرهه‌ڵات نه‌گرتووه. بگره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتییه، لێخۆشبوونی نییه.
تا ئێستاش یه‌كه‌م ڕانانم له‌بیره كه به زمانی عه‌ره‌بی بۆ كتێبه‌كه‌م كرا. له‌و
ڕانانه‌دا من وه‌ك پاڵه‌وانی عروبه وهسفكرام. وه‌ك به‌رگریكارێك له چه‌وساوه‌كان
و بێكه‌سه‌كان یان سته‌ملێكراوه‌كان وهسفكرام. لێره‌وه و به گوێره‌ی ئه‌م وه‌سفه،
بووم به پاڵه‌وان و به‌شێوه‌یه‌كی داستانئامێز و ڕۆمانسیانه، ڕووبه‌ڕوو جه‌نگم
دژ به خۆرئاوا و ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆرئاوا، هه‌ڵگیرساند”
سه‌عید له دریژه‌ی
قسه‌كانیدا به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: “له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مو زیاده‌ڕۆیی و پیاهه‌ڵدانانه‌دا،
ئه‌م ڕانانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌شێكه له هه‌ست و سۆزی عه‌ره‌ب، ئه‌وانه‌یان پێیانوایه
خۆرئاوا هه‌م نه‌یاری عه‌ره‌به و هه‌م ڕقی له عه‌ره‌به. هه‌روه‌ها به‌شێكی گه‌وره
له ده‌سته‌بژێری عه‌ره‌بی، له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كتێبه‌كه، وه‌ڵامێكی گونجاوه بۆ
لوتبه‌رزی و خۆبه‌زلزانی خۆرئاوا”. ئێمه لای خۆمانه‌وه ئه‌مه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌ین:
له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره بوو، كتێبه‌كه له حیهانی عه‌ره‌بیدا، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی
به‌ده‌ستهێنا، خه‌ریكه ده‌ڵێم سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌فسانه‌یی به‌ده‌ستهێنا.
به‌ڵام ئه‌و شته‌ی
به‌لای ئێدوارد سه‌عید-ه‌وه گرنگ بوو، بریتی بوو له وه‌ڵامی خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان بۆ
كتێبه‌كه‌ی، چونكه سه‌عید ژماره‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت له خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان، هه‌مو
ئه‌وانی دیكه خستبووه قه‌فه‌زی تۆمه‌تبار كردنه‌وه. له ڕاستیدا، زۆربه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان،
پێیانوابوو كتێبه‌كه، كتێبێكی دۆگمایی قیڕه‌قیڕ ئامێزه و كاری له‌سه‌ر وروژاندنی
ژێی هه‌ست و سۆز و غه‌ریزه‌كان كردووه، تاكو هه‌ست و سۆزی عه‌ره‌ب و موسڵمانه‌كان،
دژ به خۆرهه‌ڵاتناسی و خۆرئاوا، بوروژێنێت. لێره‌وه كتێبه‌كه له لایه‌نی زانستییه‌وه،
هیچ به‌هایه‌كی نییه و ته‌نانه‌ت شایه‌نی وه‌ڵامدانه‌وه‌ش نییه. وه‌لێ هه‌ندێك
له خۆرهه‌ڵاتناسان، پێیانوابوو كتێبه‌كه، تێڕوانینێك له‌خۆده‌گرێت، شایه‌نی گرنگی
پێدانێكی زۆره، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له كه‌سێكیشه‌وه نووسرابێت كه پسپۆڕ نییه
له توێژینه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی. له‌وانه مه‌كسیم رۆدنسۆن و ئه‌وانی دیكه.
ئێمه ئه‌مه ده‌ڵێین، هه‌رچه‌نده ڕۆدنسۆن زۆر به تووندی ڕه‌خنه‌ی له كتێبه‌كه
گرت، هۆشداریدا له مه‌ترسی تێزه‌كانی بۆ سه‌ر توێژینه‌وه‌ی زانستی ئیستكشافی
ئازاد، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی له لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانی كتێبه‌كه كرد.
مێژوونوسی گه‌وره ئه‌لبێرت حۆرانی-یش هه‌مان شتی كرد. ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له سه‌عید
گرت، به جۆرێك په‌لاماری زاراوه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی داوه، وایكردووه ئه‌و زاراوه‌یه
بێلایه‌نی خۆی له‌ده‌ستبدات و بووه‌ته زاراوه‌یه‌كی ئابڕوبه‌ر/ عار یان بووه‌ته
زاراوه‌یه‌كی قێوزهون، بگره چیتر شایه‌نی به‌كارهێنان نییه. لێره‌وه هه‌رچه‌نده
كتێبه‌كه لایه‌نی باشی هه‌یه و پاساوه‌كانی به‌هێزه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
شوێنه‌وارێكی نه‌رێنی له دوای خۆیه‌وه به‌جێهێشتووه.
خۆرهه‌ڵاتناسی
لای ئه‌لبێرت حۆرانی، هه‌ر هه‌موی ئیمپریالیزم و زایۆنیزم و لوتبه‌رزی نییه، به‌ڵكو
به پله‌ی یه‌كه‌م، زانستێكی تایبه‌تمه‌نده به توێژینه‌وه له بابه‌تێكی دیاریكراودا:
كه بریتییه له توێژینه‌وه‌ی عه‌ره‌بی ئیسلامی/ الدراسات العربیة الاسلامیة. ئه‌م
زانسته كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ستهێناوه كه گاڵته‌ی پێناكرێت. هه‌ر بۆیه
ئه‌لبێرت حۆرانی، ڕه‌خنه له سه‌عید ده‌گرێت به‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نه‌ی له توێژینه‌وه‌كانی
خۆرهه‌ڵاتناسیدا پشتگوێخستووه. ئه‌مه‌ش زوڵم و ناحهقییهكه به‌رامبه‌ر به خۆرهه‌ڵاتناسی.
چونكه ناكرێت به‌های ئه‌و توێژینه‌وه و كتێبانه پشتگوێبخرێن كه خۆرهه‌ڵاتناسه
گه‌وره‌كان پێشكه‌شیان كردووه، له‌نمونه‌ی مارشاڵ هۆدگسۆن، كلۆد كاهین، ئه‌ندریه
ریمۆن. هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆرهه‌ڵاتناسه گه‌وره‌كانی ئه‌ڵمانیا-ش نابێت
نادیده بگیرێت. ئه‌م توێژینه‌وانه، به‌شدارییه‌كی گه‌وره‌یان كردووه، له پێناو
مه‌عریفه و مه‌یلی هیومانستی و زانست. بۆیه ناكرێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسییه،
په‌لاماری بدرێت یان سوكایه‌تی پێبكرێت!
ئه‌ی ئێدوارد سه‌عید
چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك، وه‌ڵامی ئه‌م ڕه‌خنه گرنگه‌ی داوه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن
زانایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌لبێرت حۆرانی-یه‌وه ئاراسته‌ی كراوه؟ سه‌عید شتێكی
ئاوا ده‌ڵێت: له هیچ شوێنێكی ئه‌م كتێبه‌مدا، نه‌موتووه خۆرهه‌ڵاتناسی دڕنده‌یه/
شریر یان خرایه یاخود ڕووكه‌شه یان لای هه‌مو خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان وه‌ك یه‌كه. به‌ڵام
وتومه زۆربه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان، ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمپراتۆرهكهدا
تێكه‌ڵ كردووه، ئه‌مه‌ش له كاره‌كانیان و كتێبه‌كانیاندا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه.
دواجار پێویسته
ددان به‌وه‌دا بنێین كه خۆرهه‌ڵاتناسی، چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی ئیستكشافی گه‌وره‌ی،
سه‌باره‌ت به كه‌لتوری عه‌ره‌بی ئیسلامی به‌رهه‌مهێناوه. تێگه‌شتن لێی یان هه‌زمكردنی،
بووه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر پێویست، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و خۆراكبهخشین به رۆشنبیریی
عه‌ره‌بی و ده‌رهێنانی له زۆنگاوی دووباره‌بوونه‌وه و جوینه‌وه. پێویسته سه‌نته‌رێكی
گه‌وره‌ی وه‌رگێڕان، له خۆرهه‌ڵات یان مه‌غریب دامه‌زرێت، ته‌نها بۆ وه‌رگێڕان و
گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی خۆرهه‌ڵاتناسی. ته‌حه‌دای هه‌ر ڕۆشنبیرێكی عه‌ره‌ب
ده‌كه‌م، به باشی و به دیاریكراوی بزانێت كه‌لتور چییه، ئه‌گه‌ر كتێبه گه‌وره‌كانی
خۆرهه‌ڵاتناسی نه‌خوێندبێته‌وه. جگه له‌وه رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب، ته‌نها به
توانا تایبه‌ته‌كانی خۆیان، ناتوانن كێشه‌ی كه‌لتور چاره‌سه‌ر بكه‌ن. چیرۆكه‌كه
له‌وه گه‌وره‌تره و له‌وه‌ش قووڵتر و مه‌ترسیدارتره كه وێنایدهكهین.
سه‌رچاوە، رۆژنامه‌ی الشرق
الاوسط، سێ شه‌ممه، 6 ته‌موز، 2021
و له عه‌ره‌بییه‌وه: هه‌ورامان وریا قانع