دواین هەواڵ

دەبێت یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی کوردستان لە سەرووی هەموو ناکۆکییە سیاسییەکانەوە بێت

‌نەوزاد هێتوتی

13 کاتژمێر پێش ئێستا

دەبێت یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی کوردستان لە سەرووی هەموو ناکۆکییە سیاسییەکانەوە بێت. نابێت هەر کاتێک ناکۆکی و ملمڵانێ لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا دروست بوو، دەست بۆ کارتی دابەشکردنی هەرێم ببرێت. هەرێمی کوردستانە تاکە هەرێمە کە دوای سەدان ساڵ خەبات ود هەزاران قوربانی، هاتووەتە ئاراوە. هەرێم موڵکی هیچ کەسێک نییە و لە سەر ناوی هیچ کەسێک تاپوو نەکراوە تاکو بتوانێت بە دڵی خۆی مامەڵەی پێوە بکات.
لە هیچ وڵاتێکدا دیموکراسیدا، هەڵبژاردن بە شەرتی دەرچوون یان مانەوە لە دەسەڵات نییە. بەڵکوو سەرەتایی‌ترین پرەنسیپی دیموکراسی ئەوەیە کە لایەنەکان ئامادە بن ڕێز لەویستی زۆرینە بگرن و لە چوارچێوەی یاسا و دەستووردا ملمڵانێ لەگەڵ ڕکابەرە سیاسییەکانی بکات.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP