دواین هەواڵ

ئامادەکارییەکانی عێراق بۆ هەناردەکردنی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە ڕێگەی سوریاوە

‌رێبوار محمد ئەمین

3 رۆژ پێش ئێستا

ئامادەکارییەکانی عێراق بۆ هەناردەکردنی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە ڕێگەی سوریاوە
-عێراق ڕێگاکانی هەناردەکردنی نەوت هەمەچەشن دەکات و لە ڕێگەی سوریاوە نەوت ڕەوانەی بازاڕەکان دەکات
ناونیشانی کورتی خێرا::
-بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەر کەنداو؛ عێراق لە مانگی تەمموزەوە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی سوریاوە دەستپێدەکات
-پەرەپێدانی بەندەری بانیاس؛ هەنگاوی هاوبەشی بەغداد و دیمەشق بۆ دابینکردنی ڕێڕەوی جێگرەوەی وزە
عێراق لە مانگی تەموزی داهاتووەوە
ئامادەکاری دەکات بۆ دەست پێکردنی هەناردەکردنی نزیکەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رۆژێکدا لە رێگەی خاکی سوریاوە،ئەمەش لە چوارچێوەی ستراتجی حکومەتدا دێت کە ئامانجی هەمەچەشن کردنی ڕێگاکانی هەناردە کردنی نەوت و کەم کردنەوەی پشت بەستن بە ڕێگا نەریتیەكان لە ڕێگەی کەنداوەوە.

بە وتەی سەرچاوەكە، پلانەکە هەناردەکردنی نەفتاش دەگرێتەوە لە ڕێگەی بەندەرەکانی سوریاوە، بەغداد جەخت دەكاتەوە لە پشتبەستنی بەردەوامی بەم ڕێگایە تەنانەت دوای گەڕانەوەی گەرووی هورمز بۆ هاتوچۆی ئاسایی کەشتیوانی، لە چوارچێوەی سیاسەتێک بۆ بەهێز كردنی ئاسایشی هەناردەکردنی نەوت و کەم کردنەوەی مەترسییەکانی پەیوەست بە پشت بەستن بە یەک دەروازەی هەناردە كردنی نەوت.

هاوشانی ئەمەش، سوریا کاردەکات بۆ فراوانکردنی توانای بەندەری بانیاس بۆ وەرگرتنی باری نەوتی عێراقی زیاتر لەڕێگەی کردنەوەی ناوچەی بەتاڵ كردنی زیادە و دامەزراوە پاڵپشتییەکان، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی رۆڵی خۆی وەک ناوەندێکی سەرەکی رێڕەوی وزە لە ناوچەکەدا.

توانای ئێستای بەندەرەکە نزیکەی 900 تانکەرە لە رۆژێکدا، بەڵام کارەکانی گواستنەوە روبەڕوی ئاستەنگی لۆجستی دەبنەوە کە پەیوەندییان بە ژێرخانی ئابوری و قەرەباڵغی هاتوچۆوە هەیە لەسەر رێگاکانی بەرەو بەندەرەکە، ئەمە جگە لە هەندێک رووداو و لێچوونی سووتەمەنی لە چەند مانگی رابردوودا.

بەرپرسانی کەرتی نەوت دووپاتی دەکەنەوە، هاوکاری نێوان بەغداد و دیمەشق بەشێکە لە هەوڵێکی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی رێگاکانی هەناردەکردنی جێگردەوە، بەشێوەیەك زامنی بەردەوامی رۆیشتنی نەوتی عێراق بۆ بازاڕە جیهانییەکان بكات لە هەموو بارودۆخێکد او نەرمونیانی نەزمی هەناردەکردنی وڵاتیش بەهێز بكات.
عێراق لەدۆخی ئاسایی دا ئاسایی رۆژانە نزیکەی 3,6 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، ئەمەش وای کردووە هەمەچەشن کردنی رێگاکانی هەناردە کردن ببێتە هەنگاوێکی ستراتیجی بۆ پاراستنی سەقامگیری داهاتی نەوت و کەم کردنەوەی ئەو مەترسیانەی پەیوەستن بە پشت بەستن بە یەک دەروازە.

سەرچاوە:ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP