سوکایەتییەکەی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرامبەر رۆژنامەنووسان شەرمەزارکەرە، بێدەنگی هاوکارەکانیشی کە لە بەردەمیدا بوون، شەرمەزارییەکی ترە.
چاوەڕوانیی ئەوەبووم لەناو یەکێتییەوە دەنگێک بەرز بێتەوە، یان دامەزراوەیەکیان داوای لێبووردن بکات، بەڵام بێدەنگراوان بێدەنگ کراون.
لە راستیدا ئەمە شێوازی ئاخاووتنی بێت لەگەڵ دەرەوەی خۆی، دەبێت لەگەڵ هەڤاڵەکانی چۆن قسە بکات؟ بە تایبەتیش کە توڕە دەبێت.
ئەگەر بەرپرسی لقی چواری پارتی ئاری هەرسین، ئەو سوکایەتییەی بە ڕۆژنامەنوسێکی یەکێتی بکردایە چی روویدەدا، هەمان بێدەنگی هەمان هەڵویست و دێزەبەدەرخونە دەبوو؟
هاوپشتی نێوان رۆژنامەنووسان گرنگە ، ئەبێ بێ ترس لەسەر دیاردەی سوکایەتیکردن بە رژنامەنووسان و پیشەکەیان قسەبکەن.
ئەو بێدەنگییەی هاوکارانی ئەو رۆژنامەنووسە، و لقی سلێمانی سەندیکا ڕۆژنامەنووسانی یەکێتییش، سامناک و خەمناکە، بۆ گەیشتن بەو ئاستە لە هاوپشتیکردنی یەکتر؟ کە بەرگریت لە خۆت پێ نەکرێ چۆن ئەتوانی بەرگری لە بەرژەوەندی گشتی بکەیت.
بنوسە، مەترسە، ئەمە سوکایەتی بوو، بە سەندیکاو ئەندامانی، بە هەموو رۆژنامەسێک کە ڕێز لە پیشەکەی دەگرێت.
رێکخەری سەنتەری میترۆ