سی و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له ڕۆژی 16/3/1988 ڕژێمی دیكتاتۆر و مرۆڤكوژی به‌غدا، به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیاوی هێرشی كرده سه‌ر شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه و به‌پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان (5000) پێنج هه‌زار شه‌هید و (10000) ده هه‌زار بریندار و بێ سه‌روشوێنبوونی سه‌دان منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته‌ی لێكه‌وته‌وه.
كاردانه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه، به‌داخه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وتۆی له‌كاتی خۆیدا نه‌دایه‌وه، ئه‌گه‌رچی ڕاستییه‌كانیش نه‌ده‌توانرا نكۆڵی لێبكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانین بڵێین تا ڕاده‌یه‌كیش نه‌رێنی و چه‌واشه‌كارانه بوو، چونكه هه‌ردوو جه‌مسه‌ره جیهانییه‌كه ڕه‌نگه بۆ یه‌كه‌مین جاریش بووبێت ئاوا هه‌ردوو لایان به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه نامرۆڤانه بوو، چونكه هه‌ردوو لایان دانیان به‌و ڕاستیه حاشا هه‌ڵنه‌گره نه‌ده‌نا كه ئه‌وه ڕژێمی وه‌حشیگه‌ری به‌غدا بووه، نه‌ك لایه‌نێكی تر.
به‌ڵام داخی مه‌زن ئه‌وه‌یه و پرسیارێكه گه‌له‌كه‌مان له جیهانی ئیسلامیشی ده‌كات، ئه‌وانه بۆچی وه‌ك وڵاتانی موسڵمان كه به‌پێی ده‌قه پیرۆزه‌كان كه ده‌بێ له‌كاتی میحنه‌تدا لایه‌نگری برایانی موسڵمانی خۆیان بكه‌ن و به‌هانایه‌وه بێن، كه‌چی ئه‌وانیش مته‌قیان له خۆیان بڕی و بێده‌نگیان سه‌باره‌ت به‌و كۆمه‌ڵكوژییه هه‌ڵبژاردن.
جا له‌وه‌ش سه‌رنجڕاكێشتر، هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی نوێی به‌غدا بوو كه‌وا پێشبینی ده‌كرا ئه‌وان به ده‌نگ لێقه‌وماوان و قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته‌وه بێن ئه‌وانیش شانی خۆیانیان لێ خاڵی كرد، به‌و بیانووه‌ی ئه‌و تاوانه له حوكمڕانی ئه‌واندا نه‌كراوه و ڕژێمی پێشوو ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه، ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه ئه‌ڵمانه‌كان پاش داڕمانی حوكمڕانیی هیتله‌ر ئه‌وانیش به هانای جووه‌كانه‌وه نه‌هاتنایه و قه‌ره‌بووی ئه‌و تاوانه‌یان نه‌كردایه‌ته‌وه به‌و پاساوه‌ی ئه‌وه‌ی له زه‌مانی ئه‌واندا ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه نه‌كراوه.
به‌ڵام ئه‌وان، ئه‌ڵمانه‌كان، تا ئه‌مڕۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و تاوانانه به باشترین شێوه بۆ جووه‌كان ده‌كه‌نه‌وه و به‌رده‌وامیشن، بۆیه ده‌بوو حكوومه‌تی عێراقی وه‌ك چۆن به ملیارات قه‌ره‌بووی داگیركردنی كوه‌یتی دایه‌وه كه تاوانه‌كه‌ش له‌كاتی حوكمڕانی ئه‌واندا ڕووی نه‌دا بوو، به‌ڵام هه‌ر هاته ژێرباری ئه‌و زوڵمه و قه‌ره‌بووی كوه‌یت و هه‌موو زه‌ره‌رو زیانی دانه‌وه، بۆیه ئێستاش نه‌چووه بچێت، ده‌بێ داوا له حكوومه‌تی عێراقی بكرێ كه بچنه ژێرباری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و قه‌ره‌بووی قوربانیان و داننان به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا و داوای لێبوردن له گه‌لی كوردمان بكات.