دوژمنان و داگیرکەران و ڕژێمە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق زۆر لە مێژە هەوڵى سرێنەوەى ناسنامەى کوردستانیبوونى کەرکووک و شوێن بزرکردن و دەرەکردنى کورد لە کەرکووک دەدرێت ، بۆیە ، پیلانگێرى وهێرش و پەڵاماردان و تیرۆرکردن نەما ئەنجامى نەدەن ، بۆیە بەدرێژایی مێژوو خەونى شۆڤێنییەکان ئەوە بووە کورد لە سەر زێدى باب و باپیرانیان و زەوییە کشتوکاڵییەکانیان کە تاکە سەرچاوەى ژیانیان کە زەووییەکانە زۆر نامرۆڤانە و بە شێوەیەکى درندانە پەڵامارى کورد وکەرکووک دەدەن ، هەڵبەت ئەوەش پیلانگێرییەکى فاشیزمەکانى بەغدایە کە بەدرێژاییی دەیان ساڵە درێژە وبەردەوامیی هەیە.
لە عێراق دەسەڵاتێکى تاکڕەو و میلیشیایی و شۆڤێنى حکوومرانى دەکات ، کە بەڕووخانى ڕژێمى بەعس و دیکتاتۆرى پێشووتریش نەیتوانى پەند و وانە وەربگرێت ، ئەوەتا دواى 22 ساڵ ، هەموو جۆرە چەک و سیناریۆیەک لە دژى گەلى کوردوکوردستان بەکار دێنن ، بۆ گەڕاندنەوەى تاکڕەوى وهەڵوشاندنەوەى سیستەمى فیدڕاڵى و دەستوور و بنەماکانى هاوبەشى و سازان و هاوسەنگى ، چونکە لە بنەڕەتدا باوەریان بە مافەرەواکانى گەلى کورد نییە ، هەمیشە بە چاویی پلە دوو وسێى بن دەست مامەڵەیان لەگەلى کردووە ، لە کاتێکدا ، هەر دەرفەتێکیان بۆ هات بێتە پێشەوە ئەوا بە خراپترین و دڕندانەترین شێوە پەڵامارى کورد و کوردستان و بەتایبەتى کورد لەکەرکووک داوە ، دیارترینیشیان 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 بوو و دواتر هێرش بۆ سەر هەرێمى کوردستان بوو بەمەبەستى کۆتایی هێنان بە حکوومرانى گەلى کورد و قەوارەى هەرێمى کوردستان ، ئەوەش ئاماژەیە ، کە زێهنیەتى شۆڤێنى نەک هەر کۆتایی نەهاتووە بەڵکو خراپتر لە جاران گەشەى سەندووە و حکوومەتەکەى مەحمەد شیاع سوودانى بچووکترین دەسەڵاتى بەرامبەر میلیشیاکان و شۆڤێنییەکان نییە و رۆژ بە رۆژ عێراق بەرەو ئاقارێکى مەترسیدار دەبات .
ئەوەى چەندین ساڵە توانیوێتى بەرامبەر ئەو زێهێنیەتە تاکڕەو شۆڤێنییە وەک چیاییەک بوەستێتەوە ، بەتایبەتى بۆ پارێزگاریکردن لە دۆزى کورد و بەتایبەتى ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان ، بەتایبەت زەووى و موڵک و ماڵى کەرکووک وکەرکووکییەکان و بەتایبەتى ئەم دواییەى جوتیاران کورد و بەرگریی لە شکۆ و مافەرەواکانى دەکات ، ڕێگەى نەدا هەست بە بێ کەسى و پشت و پەنایی بکەن ، هەمیشە مەشخەڵى رووناکیی شەوە سەختەکانە ، ئومێدى هەموو کوردێکە بەتایبەتى کەرکووکییەکان ، جەنابی سەرۆک بارزانییە ،کە وەک هەمیشە پشتیوان و بەرگریکارى مافەرەواکنى سەرجەم خەڵکى کوردستانە ، بەرانبەر هەر رووداو و پێشهاتێکى نەخوازراو ، بەڕاشکاویی هەڵوێستى روونى داناوەتە سەر ئەو ستەمکارییە بێ سنوورانەى کە شۆڤێنییەکان بەرامبەر لە گەلى کورد و کەرکووک دەیکەن ، بەتایبەت کە ئەو ستەمکاری و زێهنیەتەى کە تائێستاش باوەرى بە خنکاندن و ئازاردانى گەلى کورد هەیە ، وەک چۆن لە رابردوو بە چەکى کیمیایی و ئەنفال و تیرۆر و گەلەکۆمەکى و تیرۆرکردن بەرامبەر بە کوردوکوردستان لە سەر خاکى کوردستان ئەنجامیان دا ، بەڵام کورد هەرمان.
جەنابى سەرۆک مسعود بارزانى ، یەکێکە لە رابەرە کارێزماکانى کوردستان وعێراق و ناوچەکە کە هەمیشە ڕووبەرووى دیکتاتۆرییەت بووەتەوە ،
هەمیشە لە پێناو ئازادى و دیموکراسى قوربانى و فیدراکار بووە ، بەتایبەتى بۆ دۆزى رەواى گەل و نیشتیمانەکەى ، لەو پێناوشدا هەرگیز سازى لە سەر خاک و شوناسى نەتەوە نەکردووە و هەمیشە پشت وپەناى رۆژە سەختەکانى گەل و نەتەوەکەى و پارێزەرى خاکى کوردستان بووە ، هەمیشە دژى ستەمکاران و دیکتاتۆرەکان وەستاوەتەوە بە تایبەتى ئەوانەى کە ستەمیان بەرامبەر بە گەلى کورد ئەنجام داوە ، ئەوەش ئاماژەیە ، کە بە بێ هەوڵەکانى سەرۆک بارزانى ، رەنگە لە مێژ بوو نەک تەنها خاک بە ڵکو شوناسى کەرکووکی کوردستانیش بوونى نەدەما .