دۆناڵد تره‌مپی سەرۆکی 47 ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ جاری دووەم و بەردەوام سزا دارایی وبازرگانی و ئابورییەکانی سەپاندەوە بەسەر تاران‌دا.
بەهای تمەنی ئێرانی، پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ، به‌هۆی سه‌پاندنی سزاكان له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه، به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به‌دۆلارو سه‌رجه‌م دراوه‌كانی تر له‌ئاستێكی نزمدا بوو، پاش دەستبەکاربوونی ترەمپ له‌كۆشكی سپی، کۆمەڵێک بڕیاری ئیمزا کرد، یەکێک لەو بڕیارانە دوبارە سزادانی قورس بۆ سەر تاران.
دوای بڕیارەکانی ترەمپ بۆ دەستپێکردنەوەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار بۆ سەر ئێران و ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی ئێران، بەهای تمه‌نی ئێرانی، جارێکی دیکە دابەزی بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی بۆ 9 ملیۆن و 265 هەزار تمەن به‌رامبه‌ر به100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
بڕیاره‌كه‌ی ترەمپ، داوای ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی ئێران دەکات، هەوڵدەدات سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێت، بەڵام ئاماژەی بەوەشداوە دەیەوێت لەگەڵ تاران بگاتە ڕێکەوتن، پاش ئه‌وه‌ی كه ئابوری و دارایی و دراوه‌كه‌ی ته‌واو سست و لاواز بكات، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی تاران به لاوازی و ناچاری بخاته ژێر فشاری ڕێكه‌وتنێك له‌به‌ره‌وه‌ندی واشنتۆن و زیانی تاران‌دا بێت.
لەڕۆژانی ڕابردودا، ترەمپ، جەختی لەسەر زیادکردنی سزاکان کردەوە و لەبەرامبەردا ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئایه‌توڵا خامنەئی، بەهەموو شێوەیەک ڕەتی کردەوە دانوستان لەگەڵ ئیداره‌ی ئێستای ئەمەریکا بکەن، ئەم دوو هەنگاوە جارێکی تر، بەهای تمەنی بۆ نزمترین ئاست دابەزاند.
ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه گفتوگۆ له‌نێوان واشنتۆن و تاران‌دا هه‌یه، ئەگەر هیچ پێشهاتێکی پوزەتیڤی نوێ لەپەیوەندییەکانی هەردوولا نەیەتەدی، پێمانوایە بەهای تمەن زیاتر و بەردەوام بەرەو دابەزین و داڕمان دەڕوات.
لەڕووی ئابوری و داراییەوە ئەوەی تارانی لەبەرامبەر سزاکانی واشنتۆندا ڕاگرتووە، چه‌ند هۆکارێكه:
یەکەم:- ئەو سیستەمە داراییەبانکییەی کە تاران پەیڕەوی دەکات، بەشێوەی ئەلیکترۆنی وبانكی، پارە بەکاش (نه‌قد) دەستاودەست ناکرێت، به‌ڵكو به‌كارتی بانكی و ئه‌ژماری بانكی ئه‌لیكترۆنی، له‌هه‌مانكاتدا لەژێر کۆنتڕۆڵی تەواوی حکومەتدایە، هه‌موو لایه‌ك به‌یاسا پابه‌ندكراون به جێبه‌جێكردنی.
دووەم:- تاڕادەیەک تاران توانیویه‌تی، خۆژێنی ئابوری لەکەرتەکانی وەک کشتوکاڵ و پیشەسازی و خزمەتگوزاری و بازرگانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هەیە، هۆکارێکی یارمەتیدەرە بۆ نەڕووخان و داتەپینی ئابوری و دارایی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سێیه‌م:- بوونی خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با و غاز، بۆ به‌كارهێنان له‌هه‌ردوو ئاستی ماڵان و پیشه‌سازی، سه‌ره‌رای كه‌مبونه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردودا، به‌ڵام هێشتا له‌ئێران نه‌بووه‌ته دیاره‌و قه‌یران.
پێدەچێت بەدرێژایی زیاتر له40 ساڵی ململانێ و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، بێزاروترین سەرۆکی ئەمەریکا بەلای ده‌سته‌ڵاتدارانی تارانه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ بێت، چونکە ئەوەی لەپلان و خەیاڵیدا بێت بۆ داڕوخان و داتەپینی ئابوری ئێران، به‌هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب، ئەنجامی دەدات.
بەگوێرەى میدیاکانى ئێران، بەهۆى بەرزبوونەوەى ڕێژەى هەڵاوسان و دابەزینى بەهاى دراوەکەیان، رێژەى بێکارى لە ئێران زیادیکردووە و نرخی خۆراک و کرێ خانوو بەڕێژەیەکى زۆر بەرزبووەتەوە.
هەروەها مامەڵەکارانى بازاڕە داراییەکان، هۆکارى دابەزینى بەهاى تمەنى ئێرانى بۆ هەڕەشە و سزاکانى ئەمریکا بۆسەر ئێران دەگێڕنەوە، پێشبینى دەکەن لەم چەند رۆژەدا بەهاى 100 دۆلار بگاتە زیاتر لە 10 ملیۆن تمەن.
*ئابووریناس