دواین هەواڵ

جەنگاوەرێکی توند بە چەکێکی نەرمەوە!

‌شیروان تاڵیب

17 کاتژمێر پێش ئێستا

تەبعەن لە سێ کەس، چواریان لارییان نیە کە عێراق لەسەر بادلۆیەکی لار بونیاد نراوە! ئەسڵەن تەسەوریش ئەکەم هەر بە قەصد بەو لاریە دانرابێ، تا ئەوانەی ( بەتۆبزی) خراونەتە ناو چوارچێوەکەیەوە، هەر بە ڕاستکردنەوەیەوە مەشغوڵ بن، نەک شتی تر!
(بۆ وایە و بۆ ئەبێ وابێ)، هەقایەتێکەو ئێرە جێی گێڕانەوەی نیە. (چۆن ئەبێ وابێ و قبووڵی ناکەم و قبووڵیشی ناکەین وابێ)، دیسان مەتاهاتێکی ترە و ئەوەی دەستی بداتێ، ناڵێم بێ نەتیجە لێی دەرئەچێ، بەڵام (سەرئێشەی) تووش ئەبێ!

عێراق لە کورتترین پێناسەدا، شتێکە ئەبێ ( جارێ) هەبێ! ڕاستە هەستێتەوە وەی و بکەوێ دیسان هەر وەی، بەڵام ( خیر الأمور) ناوەڕاستەکەی نیە، بەڵکوو هەڵکردنە لەگەڵیدا،، هەڵکردنێکی سیاسییانەی واقیعیانە، حەماسییانەی میدیایی و سۆشیالمیدیاییانە نا!
خەسڵەتێک کە نێچیرڤان بارزانی پێ ئەناسرێتەوە ئەوەیە، ئەزانێ کەی ئەبێ چی بکا!

ئەو چونکە ئەزانێ ( لەم تەوقیتەدا) کەوتنی عێراق، یەکسان نیە بە هەستانەوەمان، ئیتر لە هەوڵدایە تا ئەوکاتەی (خۆمان) ئەتوانین لەسەر پێی خۆمان خۆمان ڕابگرین، عێراق ڕابگیرێ!

ئەو هەر ئەوە ئەکا کە هەر کوردێک و هەر بارزانییەک و هەر پارتییەک ئەیەوێ بیکا، بەڵام ئەم بە ستایلی خۆی، لەسەر مێزی پشت دەرگا داخراوەکان، ڕووبەڕوو ئەیکا!

ئەو جەنگاوەرێکە و زۆر توندیشە، بەڵام بە چەکێکی نەرم شەر ئەکا.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP