له سه‌ردانێكی كاریگه‌ر و گرینگدا بۆ به‌غدا، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣\١\٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، توانی له ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانی باڵای عێراق، ده‌روازه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكاته‌وه.
له دیدارێكی ستراتیژیدا له‌گه‌ڵ دادوه‌ر فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق، هه‌نگاوی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپسێردراوەکان نرا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌ڵێنی به‌هێز بۆ پشتگیریكردن له مافه داراییه‌كانی هه‌رێم و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كان له بواری دادوه‌ری، درا.
ده‌ستكه‌وتێكی گرینگی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو له‌گه‌ڵ هادی ئه‌لعامری، لە دیدارەکەدا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌منی و سیاسی كرا، هه‌روه‌ها له دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم، میكانیزمی نوێ بۆ به‌هێزكردنی تێگه‌یشتنی نیشتمانی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا دانرا.
كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌یس ئه‌لخه‌زعه‌لی و شێخ خه‌میس خه‌نجه‌ر، ده‌رفه‌تی نوێیان بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و دۆزینه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق رەخساند.
له كۆتا كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ عه‌بدولساده ئه‌لفرێجی، چه‌ندین ڕێككه‌وتنی گرینگ بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاری هاوبه‌ش به‌دیهاتن.
بەرھەمی سەردانەکە:
- دانانی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
- گه‌یشتن به تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی ناوچه‌كه.
- داڕشتنی ستراتیژێكی نوێ بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری.
- دروستكردنی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كان.
- به‌هێزكردنی متمانه‌ی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ.
به‌گشتی، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا، وه‌رچه‌رخانێكی گرینگی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حکومەتی فیدڕاڵ تۆمار كرد و ده‌روازه‌ی بۆ قۆناغێكی نوێی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رفراوانتر کردەوە.