دواین هەواڵ

عێراق‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی تورکی:پێیان گوتم دەبێت تا ١٠ خولەکی تر دەستلەکارکێشانەوەکەت بنووسیت، منیش ئۆتۆمبێلەکەم

هەرێم نیوز


پارێزگاری پێشووی بابل: دوای ٣٠ خولەک لە قسەکانم لەسەر جورف ئەلسەخر، ناچاریان کردم لە پەڕاوگەیەکی سەر شەقام دەستلەکارکێشانەوە بنووسم
 
چیرۆکی ناچارکردنی بە دەستلەکارکێشانەوە: عەلی تورکی، پارێزگاری پێشووی بابل کە سەر بە بزووتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەقە، ئاشکرای کرد تەنیا ٣٠ خولەک دوای بڵاوبوونەوەی قسەکانی لەبارەی جورف ئەلسەخر داوای دەستلەکارکێشانەوەی لێ کراوە و دوای ١٠ خولەکی دیکە پێیان گوتووە دەبێت هەر ئێستا پێشکەشی بکات؛ دەشڵێت: “لە ڕێگەدا بووم ناچار بووم لە پەڕاوگەیەکی سەر شەقام لابدەم و دەستلەکارکێشانەوەکەم بنووسم.
 
هۆکاری تووڕەبوونی قەیس خەزعەلی: بەپێی میدیا عێراقییەکان، قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسایبی ئەهلی حەق زۆر تووڕە بووە لەوەی عەلی تورکی ڕاپۆرتی هەواڵگریی عێراقی لەسەر قاچاخچێتیی نەوت لە جورف ئەلسەخر ڕەت کردووەتەوە چونکە ئەو قسانەی بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆ بۆ کەتائیبی حزبوڵڵا زانیوە کە لە ململانێیەکی تونددان لەگەڵ عەسایب.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP