دواین هەواڵ

عێراق‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

پارێزگاری دەستلەکارکێشاوەی بابل: بە مەبەست ڕاپۆرتی جورف نەسر دزەی پێ کراوە بۆ تۆمەتبارکردنی کەتایبی حزبوڵڵا

هەرێم نیوز

عەلی تورکی، پارێزگاری دەستلەکارکێشاوەی بابل ڕایگەیاند کە کەسانێک بە ئەنقەست ڕاپۆرتی تایبەت بە جورف نەسریان دزە پێ کردووە، بە مەبەستی هەڵبەستنی تۆمەت بۆ کەتایبی حزبوڵڵا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، لە لێدوانێکدا عەلی تورکی ئاماژەی بەوە دا کە ئاگاداری هیچ ڕاپۆرتێکی ئەمنی نەبووە سەبارەت بە دۆخی جورف نەسر، تاوەکو ئەو کاتەی دزەی پێ کراوە و لە ڕێگەی میدیا عەرەبییەکانەوە ورووژێنراوە.

هاوکات ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە دزەپێکردنی ئەو ڕاپۆرتە کارێکی بەمەبەست بووە بۆ ئەوەی تۆمەت ئاڕاستەی کەتایبی حزبوڵڵا بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP