هەرێم نیوز
بەگوێرەی نووسراوێکی نهێنی و بەپەلەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق تەواوی هێزە چەکدارەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەیی تەواوەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیاری خستنەئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکان لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هاوکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی کردووە بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی سەرجەم کارمەند و ئەفسەران، و داوای کردووە تەواوی ئەوانەی مۆڵەتیشیان وەرگرتووە دەستبەجێ بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان.