دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕۆیتەرز: ڕێککەوتن کراوە سبەی هەینی هێزە عێراقییەکان دەچنە جورف سەخر و کەتیبەکانی حیزبوڵڵا چۆڵی دەکەن

هەرێم نیوز

ئاژانسی هەواڵی «ڕۆیتەرز» لە زاری سێ بەرپرسی باڵای ئەمنیی عێراقەوە بڵاوی کردەوە کە بەغداد گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، تاوەکو سبەی هەینی هێزە عێراقییەکان بچنە نێو جورف سەخر و چەکدارانی ئەو گرووپە ناوچەکە چۆڵ بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، بەرپرسێکی ئەمنیی ئاگادار لە ڕێککەوتنەکە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت هێزە حکوومییەکان ڕۆژی هەینی بچنە نێو پێگەی سەرەکیی گرووپەکە لە ناوچەی جورف سەخر، ئەمەش دوای ئەوەی سەرکردە سیاسییە باڵاکانی شیعە نێوەندگیرییان کرد بۆ خۆبەدوورگرتن لە ڕووبەڕووبوونەوە، پاش ئەوەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان کردبوو دژی گرووپەکە بجووڵێن.

لە لایەکی دیکەوە، فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە هێزەکانی گرووپی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەکانی دیکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP