هەرێم نیوز
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە لێکتێگەیشتن هەیە سەبارەت بە کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی کەتایبی حزبوڵڵا لە ناوچەی جورف سەخر، هاوکات لەگەڵ بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا.
ئەمڕۆ هەینی، 20ـی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی زانیاریی میدیا عێراقییەکان،پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی کەتایبی حزبوڵڵا لە جورف سەخر بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت.
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە لەگەڵ بەڕێوەچوونی قۆناغەکانی کشانەوەی ئەو هێزانەدا، هێزە ئەمنییە فەرمییەکان لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێ دەکرێت و جێگیر دەبن.