هەرێم نیوز
ماڵپەڕی «ئاکسیۆس»ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داواکاریی ئیسرائیل بۆ بۆردومانکردنی بەرفراوانی ئێران دوادەخات،، و جەختی کردووەتەوە کە هیچ پەلەیەکی نییە بۆ دەرکردنی بڕیاری ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی نوێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئاکسیۆس، ترەمپ سەرەڕای فشارە بەردەوامەکانی ئیسرائیل کە داوای هەڵمەتێکی بۆردومانی بەرفراوان دەکات، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئەگەری هێرشکردنە سەر تاران ڕایگەیاندووە کە پەلەی نییە لە دەرکردنی هیچ بڕیارێک و چاوەڕێ دەکات بزانێت دوای سەری ساڵ چی ڕوودەدات.
ماڵپەڕە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەندە ترەمپ لە ئێستادا بژاردەی هێرشی نوێ بە پرسێکی زۆر دوور وەسف دەکات، بەڵام هاوکات ئیدارەی ئەمریکا بەردەوامە لە تاوتوێکردنی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ ئیسرائیل، کە تێیدا دامەزراوە ئەتۆمییەکان،، ژێرخان و سەرکردایەتیی ئێران بکرێنە ئامانج.