هەرێم نیوز
هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد، و تێیدا سیاسەت و هەڵوێستی پارتی لەسەر کۆی پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان،، عێراق و ناوچەکە خستە ڕوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، لە دیدارەکەدا هێمن هەورامی جەختی لەوە کردەوە کە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پاش دوو ساڵ لە هەڵبژاردنەکان، بۆ دژایەتیی هیچ لایەنێک نەبووە، بەڵکو بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ڕەوایەتیی دامەزراوە دەستوورییەکان بووە.
هاوکات دووپاتی کردەوە کە لە چوارچێوەی بانگەوازی سەرۆک بارزانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، زەمینەسازیی پێویست لەلایەن پارتییەوە کراوە و ئامادەییان دەربڕیوە لە زووترین کاتدا کۆبوونەوەکە ئەنجام بدەن، هیواشی خواست یەکێتی بە شێوەیەکی ئەرێنی بەدەم ئەو بانگەواز و زەمینەسازییانەوە بێت.
لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی تورکیا سیاسەتی وڵاتەکەی بەرامبەر هەرێمی کوردستان شیکردەوە بۆ گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندییە هەمەلایەنەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و برەودانی زیاتر پێیان لە ئاستە جیاجیاکاندا.