دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری بە چەندین تاوانی جۆراوجۆر و دزینی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەستگیر کرد

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند کە مەفرەزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە، کە بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی جۆراوجۆر و دزینی تابلۆی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە کە نووسینگەی تاوانی باکوور دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (م. ش. ی.) و (ع. ع. م.) دەستگیر کردووە، کە تابلۆی چەندین ئۆتۆمبێلیان دزیوە و تاوانیان پێ ئەنجام داوە،، هاوکات لە چەندین نووسینگە و بنکەی پۆلیسیش داواکراو بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی ژمارە ساختە و چەکی بێمۆڵەت لە جۆری دەمانچە و کڵاشینکۆف لەگەڵ بڕێک فیشەکدا گیراوە. 

لە ئێستاشدا تۆمەتبارەکان ڕادەستی دادگا کراون و لە چوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکاندا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP