دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی پێشنیازی لێخۆشبوون لە بەشێکی پێشینەکانی هاووڵاتییان دەکات

هەرێم نیوز
⠀
وەزارەتی دارایی کۆنووسێکی تایبەتی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ڕەوانە کردووە کە تێیدا پێشنیازی لێخۆشبوون لە بەشێکی قەرز و پێشینەکانی هاووڵاتییان و درێژکردنەوەی ماوەی گەڕاندنەوەیان دەکات.
⠀

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی 11ـی 2026، لە نووسراوێکی وەزارەتی داراییدا کە بۆ ئەنجومەنی وەزیران نێردراوە، پێشنیاز کراوە بۆ بڕیاردان لەسەر چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ قەرز و پێشینە نەگەڕاوەکانی خانووبەرە و پیشەسازی و نیشتەجێکردن و کشتوکاڵی و گەشتیاری.
⠀
لە پێشنیازەکاندا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هاووڵاتییانەی ئەو پێشینانەیان وەرگرتووە و یەک پشکیان داوەتەوە ئەگەر لە ماوەی ساڵێکدا بە ١٢ قیست تەواوی قەرزەکانیان بدەنەوە ئەوا ڕێژەی ١٥% لە کۆی قەرزەکانی سەریان لێخۆشبوونی بۆ دەکرێت.
⠀
وەزارەتی دارایی جەختی لەوەش کردووەتەوە، پێشنیاز کراوە ماوەی یاسایی گەڕاندنەوەی پێشینەکان درێژ بکرێتەوە و بۆ نموونە قەرزی خانووبەرە لە ١٢ ساڵەوە بکرێتە ٢٠ ساڵ بۆ قەرزداران.
⠀
هاوکات پێشنیاز کراوە لێخۆشبوون بۆ سزا و غەرامەی دواکەوتنی پێشینەی خانووبەرە و نیشتەجێکردن بکرێت و هەر زیادەیەکیش چووبێتە سەر قەرزەکان لاببرێت و نەمێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP