دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ھێمن ھەورامی:مەسرور بارزانی سەرۆکی کابینەی دە و یازدەش دەبێت

ھەرێم نیوز

ھێمن ھەورامی، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت،"هەر لە رۆژی ۲٠ ی ۳ ی ۱۹۹۲ کە سەرۆک بارزانی لە بەردەم ئاپۆرایەکی جەماوەریدا لە کۆیە، داوای کرد کە دەبیت هەڵبژاردن بکریت و دەولەتی یاسا دروست ببێت و رەوایەتی شۆڕشگێڕی بگۆڕدرێ بە رەوایەتی یاسایی و دیموکراسی و بریار و دەنگی گەلی کوردستان سەرچاوەی مەشروعیەتی دەسەلاتی سیاسی بێت، بە شانازییەوە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرجەم هەڵبژاردنەکانی کوردستاندا متمانەی زۆرینەی خەلکی کوردستانی بەدەستهێناوە".

دەشڵێت،"خەلک ومێژووی کوردستان شاهێدن کە لەسەر بنەماکانی ریبازی بارزانی ، لای پارتی حزب ئامرازە و کوردو کوردستان و دۆزە رەواکەی ئامانجە ستراتیژیەکەیە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، زانراویشە تیری نەیار و دوژمن بۆ سنگی کێ بوو، حەق لای ئەوە، ئەو دەنگە دۆڕاو و نەشاز و ساختەچیانەی بازرگانی بە دەنگدەران دەکەن ، بە بەئامانجگرتنی کاک مەسرور بارزانی ناتوانن پەردەپۆشی داشۆرانیان لە بەهای ئەخلاقی خۆیان و فرۆشتنی متمانەی دەنگدەرەکانیان بکەن.

ھەورامی باسی لەوەشکردووە،پارتی دیموکراتی کوردستان شانازی بەدەستکەوتەکانی سەرجەم قۆناغەکانی حوکمرانی خۆی دەکات و لە بەرامبەر کەموکورییەکانیش لە بەرپرسیارێتی را ناکات.

نووسیویەتی، کاک مەسرور بارزانی جێبەجیکاری سیاسەت و فەلسەفەی حوکمرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ چاکسازی بەردەوام و حوکمرانی باش و پرۆژەی خزمەتگوزاری و بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابوری و ریگاو بان و دامەزراوەسازی هەرێمی کوردستان و وێڕای پیلانەکان و کۆرۆنا و هەموو گوشارە ئابوری و میدیایی و سیاسی و ئەمنییەکان، تۆمارە فرە رەهەند و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی کاک مەسرور بارزانی شاهیدی ئەوەن کەئەم رەوتی حوکمرانیەی کاک مەسرور بارزانی نەک بۆ کابینەی دەیەم بەلکو بۆ کابینەی یازدەهەمیش بەردەوام بێت و دەبێت.

 لەکۆتایشدا وتویەتی، کاروانی خەبات و سەرکەوتنەکانی کاک مەسرور بارزانی بەردەوامەو کەسە ساختەچی و خۆفرۆش و دەنگ فرۆشەکانیش با هەر بۆ خۆیان لە گێژاوی دۆڕاوی و دەروون رووخاویی خۆیان زیاتر بگەوزێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP