هەرێم نیوز
خشتەی دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری و غازی شلی ئۆتۆمبێل بۆ سبەی پێنجشەممە، ١٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2026، بەپێی ڕاگەیەندراوی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دابەشکردنی سووتەمەنی لە سلێمانی، سبەی بەنزینی ٧٥٠ دیناری بەسەر ئۆتۆمبێلی ژمارە جووتدا لەم وێستگانەی خوارەوە دابەش دەکرێت:
کوردستان، مامۆستایان، شەن، شارۆ، تاسڵوجە، کازیوە، سلێمانی نوێ، دۆڵەڕووتی نموونەیی، بەکرەجۆ ئۆیڵ، پێشەوا، مژدە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە هەریەک لە بەنزینخانەکانی (چوارچرای نوێ، هەڵوێست و دایک کە تایبەتە بە خانمان)، هێشتا چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی پشکی سووتەمەنییانن، و لە ئەگەری کەمیی بڕی بەنزیندا ئەگەری گۆڕانکاری لە لیستەکەدا هەیە.
هاوکات سەبارەت بە دابەشکردنی غازی ئۆتۆمبێل، سبەی لەم وێستگانەی خوارەوە غاز بەردەست دەبێت:
کانی گۆران، کوردستان، ڕۆمان، شا، هەڵەبجە تانجەرۆ، بینایی، برایەتی ١، برایەتی ٢، شارۆ، هەڵەبجە فامیلی مۆڵ، مامۆستایان.