هەرێم نیوز
⠀
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، پرسی کردنەوەی گەرووی هورمز گرنگترین کارنامەیانە و داوا لە ئێران دەکەن ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نیشان بدات.
⠀
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی 11ـی 2026، هاکان فیدان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پرسی هەرە گرنگ لە کارنامەی ئەواندا کردنەوەی گەرووی هورمزە.
⠀
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، دەخوازن لە زووترین کاتدا بگەنە ئەنجامێکی ئەرێنی لە وتووێژە بەردەوامەکانی نێوان واشنتۆن و تاران.
⠀
وتیشی ، دەبێت ئێران ئامادەیی خۆی نیشان بدات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.
⠀
لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە تاران ئەم هەنگاوە بنێت بەبێ ئەوەی بخرێتە ژێر گوشاری زیاترەوە.