هەرێم نیوز
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای کەلار ـ کفری، دوو کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کاتژمێر 5:00ـی ئێوارە لە نزیک ناحیەی سەرقەڵا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (CHERY TIGGO 7 PRO) و تراکتۆرێک کە هەردووکیان بە ئاراستەی کەلار دەڕۆیشتن، پێکیانداداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە (لەدایکبووی ١٩٨٣) و شۆفێری تراکتۆرەکە (لەدایکبووی ١٩٩٦) بریندار بوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هاوکات تیمەکانی هاتووچۆ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە.