هەرێم نیوز
⠀
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، مەسرور بارزانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکی خستووەتە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ و هێرشەکانی کۆرمۆر و پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٧.
⠀
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی 11ـی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە کە کاراکردنەوەی پەرلەمان بۆ پاراستنی شەرعییەت بووە و داوای لە لایەنەکان کردووە بێنە سەر مێزی گفتوگۆ.
⠀
لە ڕاگەیەندراوەکەدا مەسرور بارزانی وەک وتەبێژێک وتی، پەیوەندییان لەگەڵ یەکێتی هەیە بۆ ئەوەی کۆببنەوە و حکومەتێک پێکبهێنن کە لە بەرژەوەندیی خەڵکدا بێت.
⠀
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، هەوڵی سکاڵاکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێشێلکارییە بەرامبەر بە دەستکەوتەکان و جەختی کردەوە کە هەرێم بە یەکگرتوویی دەمێنێتەوە و کەس ناتوانێت جیای بکاتەوە.
⠀
سەبارەت بە هێرشەکەی کۆرمۆر مەسرور بارزانی ڕوونیکردەوە کە لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە و داواشیان لە بەغداد و هاوپەیمانان کردووە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییان بۆ دابین بکەن.
⠀
لەبارەی بودجەی ٢٠٢٧ ڕایگەیاند، ئەو ڕەشنووسەی ئامادە کراوە نادادپەروەریی تێدایە چونکە لە کۆی ٢١٦ تریلیۆن دینار تەنیا ١٣ تریلیۆن دیناری بۆ هەرێم دیاری کردووە.
⠀
هەروەها ڕایگەیاند لەگەڵ بەغداد ڕێککەوتوون لەسەر جیاکردنەوەی مووچە لە پرسەکانی تر و ڕوونیکردەوە کە داهاتی نەوت ئێستا لە ڕێگەی سۆمۆوە دەفرۆشرێت.
⠀
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کرد، هاتنی کۆمپانیای ئاکۆر بۆ کەرتی گەشتیاری هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە و بەغدادیش بەڵێنی ناردنی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپیی بۆ هەرێم داوە.