دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

یەکەم کاروانی نەوتی سپی لە بەغدادەوە دەگاتە هەرێم

هەرێم نیوز
⠀
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکەم کاروانی نەوتی سپی لە بەغدادەوە بەرەو پارێزگاکانی هەرێم بەڕێکەوتووە و ئەمشەو دەگاتە دهۆک.
⠀
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی 11ـی 2026، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای هەوڵێکی زۆر لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق یەکەم کاروانی تانکەرەکانی نەوتی سپی بارکراوە.
⠀
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمشەو یەکەم کاروانی نەوتەکە دەگاتە کۆگاکانی دهۆک و لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانەوە لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
⠀
هەروەها وەک وتەبێژێک وتی، ڕەزامەندی بۆ بەشەنەوتی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجەش دراوە و دەست بە بارکردنی دەکرێت.
⠀
لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە دوای گەیشتنی بە کۆگاکان دەست بە بەرنامەی دابەشکردنی نەوتەکە بەسەر هاووڵاتییاندا دەکرێت لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP