هەرێم نیوز
⠀
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق هەناردەکردنی نەوتی لە ڕێگەی بۆریی کۆنی تورکیاوە بە قەبارەی سەرەتایی ١٢٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەست پێ کردووەتەوە.
⠀
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی 11ـی 2026، ئاژانسی هەواڵیی عێراقییە لە زاری باسم محەممەد خوزەیری وەزیری نەوتی عێراقەوە بڵاویکردەوە، دوای تەواوبوونی نۆژەنکردنەوە و تاقیکردنەوە تەکنیکییەکان پرۆسەی گواستنەوەی نەوت لەو بۆرییەوە دەستی پێکردووەتەوە.
⠀
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم پرۆسەیە بە هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوامی تیمە تەکنیکییەکان ئەنجام دراوە و وتی قەبارەی هەناردەکردن بە شێوەیەکی پلەبەندی بۆ ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەکرێتەوە.
⠀
لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە کاراکردنەوەی ئەم ڕێڕەوە هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ فرەجۆرکردنی ڕێگاکانی هەناردەکردن و زیادکردنی داهاتی دارایی بەبێ هیچ داشکاندنێک لە نرخی نەوتدا.