دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی و شاندێکی ئەڵمانیا پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم تاوتوێ دەکەن

هەرێم نیوز
⠀
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای ئەڵمانیا کردووە و تاوتوێی پەیوەندییە دوولایەنەکان و پێکهێنانی کابینەی نوێیان کردووە.
⠀
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی 11ـی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕیم ئەلعەبەللی ڕادۆڤان و شاندێکی یاوەری کۆبووەتەوە.
⠀
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، هەردوو پەرلەمانتاری ئەڵمانی قاسم تاهیر ساڵح و سەردار یوکسەل ئامادەی دیدارەکە بوون و جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردووەتەوە.
⠀
هەروەها وەک وتەبێژێک وتی، مەسرور بارزانی سوپاسی پشتیوانییەکانی ئەڵمانیای کردووە بەتایبەتی لە شەڕی دژی چەکدارانی داعشدا.
⠀
لە بەرامبەردا شاندە ئەڵمانییەکە پشتیوانیی وڵاتەکەیان بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە.
⠀
هاوکات گفتوگۆیەکیان سەبارەت بە پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەم بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئەنجامداوە.
⠀
لە کۆتاییدا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر بنەمای دەستوور و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP