هەرێم نیوز
توێژینەوەیەک لە کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان لەسەر سەرهەڵدانی نەخۆشییەکانی دڵ لە گەنجاندا، بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە خواردنە وزەبەخشەکان چەندین زیان بە تەندروستیی گەنجان دەگەیەنن و دەبنەهۆی دروستبوونی نەخۆشییەکانی دڵ.
ئەو گەنجانەی خواردنەوە وزەبەخشەکان دەخۆنەوە مەترسیی تووشبوونیان بە ئەم حاڵەتانە زیاترە
-نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی 4.5 هێندە زیاتر
-ناڕێکیی کارەبایی دڵ چوار هێندە زیاتر
-ناڕێکیی لێدانی دڵ سێ هێندە زیاتر
-ئازاری سنگ 2.7 هێندە زیاتر
هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ
-بۆماوەیی
-خواردنەوە کحولییەکان
-خواردنەوە وزەبەخشەکان
-ناچالاکیی جەستە
-فشاری دەروونی
-خەمۆکی
خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ
-خواردنی تەندروست بخورێت
-دوورکەوتنەوە لە خواردنە وزەبەخشەکان
-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان
-ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی