دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

چۆن بەبێ ئەنجامدانی پشکنین بزانین کە کالسیۆمی جەستەمان کەمە؟

هەرێم نیوز

لە هەندێک حاڵەتەدا ڕەنگە بتوانین کەمی کالسیۆم لە جەستەماندا دیاری بکەین بە بوونی چەند نیشانەیەکی پێشوەختە، لەم بابەتەدا باسی دیارترین ئەو نیشانەیانە دەکەین کە ناسەرەوەن بۆ کەمبوونی کالسیۆم لە جەستە.

بەپێی ماڵپەری "Verywell Health" نیشانەکانی کەمی کالسیۆم لە جەستە:
1. ئازار و گرژبوونی ماسوولکەکان.
2. ماندووبوون و بێهێزی بەردەوام.
3. سڕبوون و تەزینی دەست و پێ.
4. دابەزینی چڕیی ئێسک پووکانەوەی.
5. تووشبوون بە کێشەکانی ددان.
6. کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی وەک؛ خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و توڕەیی

کەی پێویستت بە سەردانی پزیشک دەبێت:
- وشکبوونەوەی بەردەوامی قژ و پێست.
- شکانی نینۆک بە ئاسانی.
- تێكچوونی لێدانی دڵ.
- فێ لێهاتن یان گەش لە بارە سەختەکاندا کە تێیاندا ئاستی کالسیۆم زۆر دادەبەزێت.
- گرژبوون، ڕەقبوون یان توندبوونی نائاسایی لە ماسولکەکاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP