هەرێم نیوز
نەخۆشخانەی شەهید هەژار ڕایگەیاند، ئافرەتێک کە لە کاتی نانخواردندا دەرزییەک چووبووە ناو قوڕگ و ڕێڕەوی هەناسەی، لە ڕێگەی نازوورەوە دەرزییەکەی بۆ دەرکرا و ژیانی ڕزگار کرا.
ئەمڕۆ شەممە، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، نەخۆشخانەی شەهید هەژار بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو ئافرەتێک بەهۆی گیرانی دەرزییەک لە قوڕگ و ڕێڕەوی هەناسەیدا، بە پەلە گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە.
بەپێی گوتەی ئافرەتەکە، لە کاتی نانخواردندا دەرزییەک بە هەڵە لەگەڵ خواردنەکەیدا چووبووە ناو قوڕگی و بووبووە هۆی مەترسی لەسەر ڕێڕەوی هەناسەدانی.
سەرکەوتنی پرۆسەی دەرهێنانی دەرزییە لە ڕێگەی نازوورەوە
پزیشکان و تیمی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە دەستبەجێ کاری پێویستیان بۆ ئەنجام داوە و لە ڕێگەی نازوورەوە توانیویانە بە سەرکەوتوویی دەرزییەکە لە قوڕگی نەخۆشەکە دەربهێنن و بەمەش ژیانی ڕزگار بکەن.