دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

تەکنەلۆژیا لە بۆشایی ئاسماندا؛ هیوایەکی نوێ بۆ دەرمانی شێرپەنجە

هەرێم نیوز

کۆمپانیاکانی دەرمانسازی و تەکنەلۆژیا بە کەڵکوەرگرتن لە ژینگەی کەمکێشی لە بۆشایی ئاسماندا، هەوڵ دەدەن ڕێگایەکی نوێ بۆ پەرەپێدانی دەرمانی شێرپەنجە بدۆزنەوە؛

پرۆژەیەک کە دەتوانێت دەرگایەکی نوێ لە بواری چارەسەری ئەم نەخۆشییەدا بکاتەوە.

لە ژینگەی کەمکێشیی بۆشایی ئاسماندا، هەندێک لە پرۆتینەکان و ماددە زیستییەکان بە شێوەیەکی جیاواز لەسەر زەوی گەشە دەکەن و کریستاڵ دروست دەکەن.

ئەم تایبەتمەندییە دەرفەتێکی نوێی بۆ توێژەران ڕەخساندووە تا بتوانن پێکهاتەی پرۆتینەکان بە وردی زیاتر بخوێننەوە و ڕێگای نوێ بۆ دروستکردنی دەرمان بدۆزنەوە. کۆمپانیا دەرمانسازییەکان هیوادارن ئەم توێژینەوانە یارمەتییان بدات دەرمانەکان بە شێوەیەکی کاریگەرتر پەرە پێبدەن، بە تایبەتی لە بواری چارەسەری شێرپەنجەدا؛ چونکە تێگەیشتنێکی وردتر لە پێکهاتەی پرۆتینەکان دەتوانێت ڕێگە بۆ دیزاینکردنی دەرمانی نوێ و کاریگەرتر خۆش بکات.

بەڵام ئەم تەکنەلۆژیایە هێشتا لە قۆناغی توێژینەوە و پەرەپێداندایە و پێویستی بە تاقیکردنەوەی زیاتر هەیە، پێش ئەوەی ئەنجامەکانی ببنە چارەسەرێکی بەردەست بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە. بەم شێوەیە، بۆشایی ئاسمان تەنها مەیدانی توێژینەوەی گەردوون نییە، بەڵکو لە داهاتوودا دەکرێت ببێتە بەشێک لە هەوڵە زانستییەکان بۆ دۆزینەوەی دەرمانی نوێ و چارەسەری نەخۆشییە سەختەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP