دواین هەواڵ

عێراق‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق دەنگۆی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی 72 کاتژمێر ڕەتدەکاتەوە

هەرێم نیوز
⠀
حکومەتی عێراق بە فەرمی دەنگۆی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر ڕەتدەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەشتە ئاسمانییەکان و جووڵەی فڕۆکەوانی بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن.
⠀

ئەمڕۆ شەممە، 14ـی 11ـی 2026، سەعد مەعن، بەرپرسی پەیوەندییەکان لە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ بنەمایەک بۆ ئەو دەنگۆیانە نییە کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە و وتی ئەو ڤیدیۆیەی کە لەم بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە کۆنە و دەستکاری کراوە تاوەکو لە چوارچێوە ڕاستەقینەکەی دەربهێندرێت.
⠀
ناوبراو داواشی لە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا و هاووڵاتییان کرد خۆیان لە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە بەدوور بگرن و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە عێراق بە دۆخێکی هەستیاری ئەمنیدا تێدەپەڕێت و هاوکات واشنتن تارانی بە بەکارهێنانی میلیشیاکان بۆ تاڵانکردنی سەرچاوەکانی عێراق و نەوتی جرف سەخەر تۆمەتبار کردووە.
⠀
ئەم ڕوونکردنەوەیەی بەغداد هاوکاتە لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکانی عەلی زەیدی کە سەرباری نێوەندگیرییەکانی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا سەرقاڵی دۆزینەوەی جێگرەوەیە بۆ هەناردەکردنی وزە کە نوێترینیان گفتوگۆکانی بوو لەگەڵ ئەحمەد شەرع بۆ هەناردەکردنی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بەندەری بانیاسی سووریاوە کە ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ ڕێککەوتنە درێژخایەنەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ تورکیا و ئەو پەیامانەی نێردەی ئەمریکا کە داوای پاراستنی سەقامگیریی کەرتی وزەی لە ناوچەکەدا کردبوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP