هەرێم نیوز
⠀
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت کە دانوستانێکی چڕ لە نێوان بەغداد و ئەنقەرە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێی درێژخایەنی وزە دەستی پێکردووە و هەردوولاش لە بوارەکانی ئەمنی و ئاودا هەماهەنگییەکانیان پێشخستووە.
⠀
دوێنێ هەینی، 13ـی 11ـی 2026، میدیاکان بڵاویانکردەوە کە ئانیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەنقەرە هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵاتی بەهێزتر کردووە و وتی لەو سەردانەدا پێنج یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی گواستنەوە و وزە و ژێرخان واژۆ کراون کە هەنگاوێکی گرنگن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان لە دەروازەی ئۆڤاکۆی بۆ فیشخابوور.
⠀
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ناوبراو باسی لە دۆسیەی ئەمنی کرد و ڕوونیکردەوە کە عێراق و تورکیا لە ڕێگەی میکانیزمی ئەمنیی باڵاوە هەماهەنگییەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زیاتر کردووە و پێشوازیی وڵاتەکەشی بۆ هەڵوێستی بەغداد دەربڕی کە پارتی کرێکارانی کوردستانی وەک هەڕەشەیەکی هاوبەش ناساندووە و قەدەغەی کردووە.
⠀