هەرێم نیوز
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ٢٤٢ـەمین ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی پیرۆزباییی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی کردەوە کە دانیشتووانی شارەکە شایستەی خزمەتگوزاریی زیاتر، ئازادی و سەقامگیرین.
پەیامی پیرۆزباییی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ شەممە، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزباییی لە هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر کرد.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
"ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی، لە هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر پیرۆز بێت.
هاووڵاتییانی خۆشەویستی سلێمانی، شایستەی خزمەتی زیاتر و ئازادی و پێشکەوتن و سەقامگیری و ئارامین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان"