دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی: سلێمانی بەشێکی گرنگی مێژوو، ناسنامە و خەباتی نەتەوەیی گەلی کوردستانە

هەرێم نیوز

بارزانی بە بۆنەی ٢٤٢ـەمین ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی پیرۆزباییی بڵاو کردەوە و تێیدا جەخت لە پێگەی مێژوویی و ڕۆشنبیریی شارەکە دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە سلێمانی بەشێکی گرنگی ناسنامە و خەباتی نەتەوەییی گەلی کوردستانە.

ئەمڕۆ شەممە، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی «ئێکس» پەیامێکی بە بۆنەی ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانییەوە بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکەی بارزانی:
"لە یادی ٢٤٢ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی دانیشتووانی بەڕێز و خۆشەویستی ئەو شارە مێژووییەی کوردستان دەکەم.
سلێمانی ئەو شارەیە، کە بووەتە بەشێکی گرنگی مێژوو، ناسنامە و خەباتی نەتەوەیی گەلی کوردستان. ئەم شارە هەردەم شوێنی هەڵقوڵانی بیر و هەستی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگ بووە و هەر دەمێنێت.
هیوای ئارامی و ئاسوودەییەکی بەردەوام بۆ ئەو شارە ئازیزەی کوردستان دەخوازم."





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP