دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

ترامپ: لە هێرشکردنەوە بۆ سەر ئێران دوودڵ نابم

 
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە بۆ ڕێگریکردن لە ئێران لە هەڕەشەکردن لە هاوپەیمانان و کەشتییەکان، بە هیچ شێوەیەک لە بەکارهێنانی هێزی سەربازی دوودڵ نابێت.
ترامپ لە وتەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا گوتی، واشنتن ئێستا ئەنجامی زۆر باش بەدەست دەهێنێت و کۆنترۆڵی تەواوی ئاوەکانی کەنداو، لەوانەش تەنگەی هورمزی بەدەستەوەیە.
ئەو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر ئاراستەی ڕووداوەکان بەرەو لایەکی تر بگۆڕێت، لە ئەنجامدانی کردارێکی سەربازی دوودڵ نابێت و تەنانەت ئەگەری ئەوەشی هەیە لە ئێستاوە دەستی پێکردبێت.
سەرۆکی ئەمریکا، لە وەڵامی پرسیارێک  بەردەوامبوون لە گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران، بانگەشەی کرد کە ڕژێمی ئێران لە ئێستادا خەریکە دەڕووخێت و ئابوورییەکەی تەواو تێکشکاوە.
ترامپ هەروەها بانگەشەی کرد کە هێزە سەربازییەکانی ئێران، لەوانە هێزی دەریایی و ئاسمانی و بەرگریی ئاسمانی، تێکشکاون و کۆنترۆڵی تەنگەی هورمزیان لەدەست داوە.
ئەو لە کۆتاییدا دووپاتی کردەوە کە ئەگەر ڕێککەوتنەکان و ڕووداوەکان بەپێی ئەوەی واشنتن دەیەوێت نەڕۆن، لە هەنگاوی سەربازی دوودڵ نابێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP