دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

پارێزگاری بابل بەهۆی دۆسیەی قاچاخی نەوتی حەشدی شەعبییەوە دەستی لەکارکێشایەوە

هەرێم نیوز

عەلی تورکی، پارێزگاری بابل، لە پۆستەکەی دەستی کێشایەوە، ئەوەش دوای ئەوە هات کە لە لێدوانێکدا بوونی هەر جۆرە قاچاخییەکی نەوتی لە ناوچەی جورف نەسر ڕەتکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی 11ـی 2026، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری بابل دوای ئەوە هات کە لێدوانەکەی ناوبراو سەبارەت بە دۆسیەی قاچاخی نەوت بەبێ ئاگاداریی حکومەتی عێراق و سەرکردایەتیی جووڵانەوەی سادقون درابوو، هەر لەبەر ئەوەش قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق داوای لێ کردووە دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە.

لە بەرامبەردا، هەندێک لە میدیاکانی نزیک لە ماڵی شیعە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەیان بەوە بەستووەتەوە کە تورکی بەرگریی لە حەشدی شەعبی کردووە لە بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی سەبارەت بە قاچاخی نەوت ئاراستەی کرابوون، لە کاتێکدا کۆمەڵەی سادقون پشتیوانیی حکومەتی عەلی زەیدی دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP