هەرێم نیوز
چاک شومەر، سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆتایی بە جەنگی نێوان وڵاتەکەی و ئێران دەهێنن، و جەختیشی کردەوە کە ئەو ڕۆژانە ڕۆیشتن کە ئەنجومەنی پیران ملکەچی دۆناڵد ترەمپ بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، چاک شومەر لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشکرای کرد کە هەر کاتێک دۆناڵد ترەمپ سەرپێچیی ئیرادەی گەلی ئەمریکا یان یاسا ببات، لێکۆڵینەوەکان دەست پێ دەکەن و دەیکێشینە دادگا، هاوکات بە تۆڕێکی ئاڵۆزی کۆتوبەندی یاسایی گەمارۆی دەدەن.
سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران ئاماژەی بەوەش دا کە هەندێک لە کۆمارییەکان پێشتر بەشدارییان لە هەوڵەکانیاندا کردووە بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە.
شومەر روونی کردەوە کە بەپێی بنەماکانی باوکانی دامەزرێنەری ئەمریکا، دەسەڵاتی بودجە و تەرخانکردنی دارایی یەکێکە لە ئامرازە سەرەکییەکان بۆ ڕاگرتنی سەرۆک کاتێک بەبێ ڕەزامەندیی گەلی ئەمریکا جەنگ هەڵدەگیرسێنێت.