هەرێم نیوز
موحسین ڕەزایی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران ڕایگەیاند کە گەلی ئێران شکستێکی ستراتیژی لە گۆڕەپانی جەنگ و گەرووی هورمز، هاوشانی شکستێکی سیاسی لە واشنتن بەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادا هێناوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، موحسین ڕەزایی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان خۆیان بە ناچاری بینیوەتەوە تێچووی جەنگەکە لە ئەستۆ بگرن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران جەختی کردەوە کە هەرکەسێک ڕووبەڕووی ئێران ببێتەوە باجەکەی دەدات، لە گۆڕەپانی جەنگەوە تاوەکو دەگاتە ناو ماڵەکەی خۆی.