دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پەیامی ترەمپ دوای شکستهێنانی پارتەکەی

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان، لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیوز" رایگەیاند، دیموكراتەكان کارێکی باشیان کرد، پیرۆزباییان لێدەكەم،  ماوەی 11 ساڵە هەوڵدەدەن بۆ ئەم دەستکەوتە، ئێستاش دواجار بەدەستیان هێنا، بەڵام من ئەمە وەک گورزێك نابینیم کە ئاڕاستەی من کرابێت، باوەڕم وایە دەستکەوتمان بەدەستهێناوە، ئێمە شاهیدی گەورەترین دوو ساڵ بووین لە مێژووی سەرۆکایەتیدا.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد، پرسی ئێران رۆڵی هەبووە لە شکستی دەنگی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکان و وتی،  بەشێکی  دەگەڕێتەوە بۆ ئێران هەرچەندە، لە هەمان کاتدا، خەڵک گرنگی ئەوە دەزانن من بەرامبەر بە ئێران کردوومە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP