هەرێم نیوز
⠀
دادگای باڵای ئەمریکا داواکارییەکی بەپەلەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە بۆ پووچەڵکردنەوەی زیاتر لە ٢٠ هەزار دەنگی پۆستەیی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕەتدەکاتەوە.
⠀
پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لە ئەمریکا، دادگای باڵای ئەو وڵاتە بڕیارێکی کورت و بێ واژۆی دەرکرد و تێیدا بەبێ خستنەڕووی هیچ پاساو و ڕوونکردنەوەیەک، داواکارییەکەی ئیدارەی ترەمپی ڕەتکردەوە.
⠀
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتی دادی ئەمریکا داوای لە دادگاکە کردبوو فەرمانێکی بەپەلە دەربکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی ڕێگری لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بکات لە هەژمارکردنی دەنگی زیاتر لە ٢٠ هەزار دەنگدەری تۆمارکراو.
⠀
ئەو دەنگدەرانە لە ڕێگەی پۆستەوە بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگداندا کردبوو، دەسەڵاتدارانی فیدراڵیش بۆ ڕێگریکردن لە هەژمارکردنی دەنگەکانیان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە گوایە بەشێک لەو کەسانە هاووڵاتیی ئەمریکی نین.