دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل بەشداریکردنی لە هێرشەکانی سەر دوورگەی قیشمی ئێران ڕەتدەکاتەوە

هەرێم نیوز
⠀
سوپای ئیسرائیل بەشداریکردنی لەو هێرشانەدا ڕەتدەکاتەوە کە کراونەتە سەر دوورگەی قیشمی ئێران و بەرپرسانی ئەمریکاش هۆکاری هێرشەکان بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان دەگەڕێننەوە.
⠀
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی 11ـی 2026، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە هێرشە نهێنییەکانی سەر ئەو دوورگەیەی هەڵکەوتوو لە گەرووی هورمز، ڕایگەیاند کە ئەوان هیچ بەشدارییەکیان تێدا نەکردووە.
⠀
لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوە و بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە، کە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە هێزەکانی ئەمریکا هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر دوورگەی قیشم ئەنجامداوە، ئەمەش وەک بەشێک لەو هێرشە سەربازییە سنووردارانەی کە واشنتن لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەنجامی داون.
⠀
ئەو بەرپرسانە ڕوونیان کردووەتەوە کە ئامانج لە هێرشەکان کەمکردنەوەی توانای ئێرانە بۆ هەڕەشەکردن لە کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز و بە فەرمیش ڕانەگەیەندراوە بۆ ئەوەی وەک پەیامێکی دەستپێکردنەوەی جەنگی فراوان لێک نەدرێتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو چەند تەقینەوەیەک ئەو دوورگەیەیان هەژاند و هۆکارەکەشی نادیار بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP