دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

سوپای ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا: ئامانجەکانمان لە سەرانسەری ناوچەکە دەستنیشان کردووە

هەرێم نیوز

گوتەبێژی سوپای ئێران ئاشکرای کرد، ئەگەر ئەمریکا سەرکەشییەکی دیکەی سەربازی بکات و پەلاماری ئێران بدات، ئەوا تاران وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و بەرفراوانی واشنتۆن دەداتەوە و دەستەوەستان نابێت.

نوێکردنەوەی بانکی ئامانجەکان و فراوانبوونی جوگرافیای جەنگ
عەمید محەممەد ئەکرەمی نیا، گوتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئێران بانکی ئامانجەکانیان نوێ کردووەتەوە و سەرجەم پێگە مادی و نامادییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل خراونەتە نێو لیستی ئامانجەکانیانەوە، بۆیە هەر سەرکەشییەکی نوێی سەربازی، وەڵامی دەستبەجێی ئێرانی بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
گوتەبێژی سوپای ئێران وتیشی: "دامەزراوەکان، هێزەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە هەر شوێنێک بن، دەستیان پێیان دەگات و وەڵامی توند و یەکلاکەرەوەیان دەدەینەوە."

هەروەها هێمای بۆ ئەوەش کرد کە ئەگەر جەنگ دەست پێ بکاتەوە، ئەوا جوگرافیای جەنگ تەنیا لە ڕۆژئاوای ئاسیادا نامێنێتەوە و بە تەواوی لە سەرانسەری ناوچەکەدا فراوان دەبێت.

پووچەڵکردنەوەی پلانی هێرشی زەمینی لە ڕێگەی سنوورەکانی هەرێمەوە
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، گوتەبێژەکەی سوپای ئێران ئاشکرای کرد، هێزەکانیان توانویانە پلانێکی دوژمن پووچەڵ بکەنەوە، کە مەبەست لێی بەگەڕخستنی بەرەیەکی جەنگی زەمینی بووە دژی ئێران لە سنوورەکانی ڕۆژئاواوە، لە ڕێگەی گرووپە جوداخوازەکان لە سنوورەکانی باکووری عێراقەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP