هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە توندی سەرکۆنەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی سەر کەنیسەکەی ئوردنی کرد.
پەیامی هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ ئوردن
ئەمڕۆ هەینی، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "X" پەیامێکی لەبارەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئوردن بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند که هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوازێک لە پاڵ شانشینی ئوردندا دەوەستێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.
لە پەیامەکەدا زیاتر هاتووە: "بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزاری ئەو پەلامارە تیرۆریستییە ناپاکە دەکەین کە کەنیسەی قەشە جۆرجیۆسی لە پارێزگای کەڕەک لە ئوردن کردە ئامانج."
پشتیوانی لە سەرکردایەتیی ئوردن و پرسە بۆ قوربانییان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە که هەرێمی کوردستان بە توندی و بە هاوسۆزییەکی بەهێزەوە لەگەڵ ئوردنی برادەردایە، بە ڕابەرایەتیی شا عەبدوڵای دووەم لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پرسە و سەرەخۆشیی دڵسۆزانەی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین، لەگەڵ نزا و هیوامان بۆ چاکبوونەوەی خێرای برینداران."