دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی لە شاری دهۆک لەگەڵ سەرکردایەتیی پارتی کۆ بووەوە

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ دەڤەری بادینان، لە شاری دهۆک لەگەڵ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی دهۆکی حزبەکەی کۆ بووەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی کوردستان، عێراق و کار و چالاکییەکانی ڕێکخستنەکانی پارتی تاوتوێ کرد.

تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی و ئەمنی
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و تەواوی ناوچەکە، و دید و هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە هەنووکەییەکان و پاراستنی سەقامگیری خرایە ڕوو.

هەڵسەنگاندنی کاروباری ڕێکخراوەیی
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی چڕ لە بارەی کار، چالاکی و ئاستی کاروباری ڕێکخستنەکانی پارتی لە سنووری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارێزگای دهۆک و دەڤەری بادینان بەڕێوە چوو و جەخت لە خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی ناوچەکە کرایەوە.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP