دواین هەواڵ

جیهان‌

 48 خولەک پێش ئێستا

ئاکسیۆس: دەیان فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل لە سنوورەکانی ئێران نزیک بوونەوە

هەرێم نیوز

ماڵپەڕی «ئاکسیۆس» لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە که ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، دەیان فڕۆکەی جەنگیی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە سنوورەکانی ئێران نزیک بوونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، گرنگیی ئەم ڕووداوە لەوەدایە کە لە دووریی زیاتر لە 800 میل لە ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە، ئەوەش تەنها هەفتەیەک پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل و لە هەمان ئەو ڕۆژەدا کە پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە بنکەی ئاسمانیی ئۆڤدا کۆ بووەوە.

هەرچەندە هەندێک لە بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمریکا پێیانوابووە کە ئەم دەرچوونە ئاسمانییە نائاسایی نەبووە و مەبەست لێی چاوترساندنی تاران بووە، بەڵام مەترسیی خراپی هەڵسەنگاندنی تێدا بووە که دەکرا وەڵامدانەوەی ئێرانی لێ بکەوێتەوە و سەرلەنوێ شەڕ هەڵگیرسێنێتەوە.

 لە بەرامبەردا، بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا گومانیان لەوە هەبووە که ئیسرائیل بە ئەنقەست هەوڵی گێچەڵکردن بە ئێران دەدات بۆ ئەوەی ناچاری بکات تەقە لە فڕۆکەکانی بکات و ئەوەش بكاتە بیانوو بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران.

ئەم ئۆپەراسیۆنە لە کاتێکدا هات کە پێشتر هەواڵ بڵاو بووبووەوە کە بنیامین ناتانیاهۆ داوای لە دۆناڵد ترەمپ کردبوو بیر لە دەستپێکردنی هێرشێکی دیکە بۆ سەر ئێران بکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP